لە شارى مەریوان ٨ى مارس ڕۆژى جیهانیى ژنان پیرۆزکرا

بە ئامانجی پیرۆزکردنی ٨ى مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ژمارەیەک لە چالاکانی ژن لە شاری مەریوان-ی سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گردبوونەوە و بە ئەنجامدانی مەراسیمێک ٨ی مارسیان پیرۆزکرد.

 

ئێوارەی دوێنێ لە پارکی گشتیى شاری مەریوان  بە بەشداریی ژمارەیەک لە چالاکانی ژنانی ئەو شارە مەراسیمێک  بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی ژن بەڕیوە چوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەستیپێکرد، پاشان یەکێک لە بەشداربووان شعرێکی شۆڕشگێڕانەی خوێندەوە.

لە بەردەوامیدا چەند وتارێک لەلایەن ئامادەبووانەوە لە بارەی سیستمی پیاوسالاری ئێرانەوە پێشکەشکرا.

ر.م