لە چەمچەماڵ ٨ی مارس پیرۆز کرا
لە قه‌زای چەمچه‌ماڵی باشووری كوردستان بە ده‌ستپێشخه‌ریی ڕێكخراوی ژنانی ئازادی کوردستان - ڕه‌ژاك، ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان پیرۆز ڕاگیرا.
لە قه‌زای چەمچه‌ماڵی باشووری كوردستان بە ده‌ستپێشخه‌ریی ڕێكخراوی ژنانی ئازادی کوردستان - ڕه‌ژاك، ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان پیرۆز ڕاگیرا.
پاشنیوه‌ڕۆی ئەمرۆ لە هۆڵی شاکر فەتاح له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، ڕێكخراوی ژنانی ئازدی کوردستان - ڕه‌ژاك به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان ئاهه‌نگێكی ساز كرد. ئاهه‌نگه‌كه به خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادی ده‌ستی پێكرد.
سۆما فەرهاد، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوه‌به‌ری ڕه‌ژاك له ئاهه‌نگه‌كه‌دا وته‌یه‌كی پێشکەش کرد و وێڕای پیرۆزبایی له ژنانی تێكۆشه‌ر و خۆڕاگری جیهان، به‌تایبه‌ت ژنانی تێكۆشه‌ری به‌رخۆدانی عه‌فرین، وتی: به ڕۆحی تێكۆشانی ساڵی ١٨٥٧ی ژنانی ئه‌مه‌ریكا له نیویۆرك، ئێستا له به‌رانبه‌ر ئەقڵیەتی پیاوی ده‌سه‌ڵاتخواز به‌رخۆدانی ژنانی كوردستان به‌رده‌وامه و ڕۆژ به ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بێت. سۆما وتیشی: ئێمه نامووسی کەس نین، به‌ڵكوو نامووس و ئەوین ژیانێكی ئازاده.
هاوكات ڕیحان حەمادی هاوسەرۆکی هه‌رێمی كه‌ركووك-ی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ژنان لە رۆژئاوای کوردستان هەموو ئەقڵیه‌تێكی پیاوسالارییان تێكشكاندووه. ئێستا ژنانی کوردستان بەتایبەتیش ژنانی رۆژئاوا پێشه‌نگایه‌تیی ژنانی جیهان دەکەن. دەبێت ئێمه‌ش وەک ژنانی باشووری کوردستان هاوشێوه‌ی رۆژئاوای کوردستان ببینە پێشه‌نگ بۆ كۆمه‌ڵگه و کۆتایی بە ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری بێنین.
لە دوای وتارەکان هەریه‌ك لە گرووپی موزیکی شەهید سەرحەد، گرووپی ئامارا و گرووپی شانۆی شەهید سۆلین چەند بەرهەمێكی هونه‌ریی تایبەت بە ٨ی مارسیان پێشکەشی ئامادەبوان کرد.
s.m