لە کفری ژنێک بە سوتێنراویی دۆزرایەوە

ەرمی ژنێک بە سوتێنراویی لە سنووری گەرمیان دۆزرایەوە، پۆلیسی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت، کە لەبەر زۆری ڕێژەی سوتانەکەی، تەرمەکە ناناسرێتەوە.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سنووری شارەدێی سەرقەڵای سەر بە شارۆچکەی کفری لە ئیدارەی گەرمیان، تەرمی ژنێک بە سوتێندراویی دۆزرایەوە.

ڕائید عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند کەپۆلیسی بنکەی شارەدێی سەرقەڵا ئاگادار کراوەتەوە لە فڕێدانی تەرمی ژنێک بە سوتێنراوی، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس، تەرمی ژنەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری لە شارۆچکەی کەلار.

 

عەلی جەمال، وتیشی: تەرمی ژنەکە بە تەواوەتی سوتاوە و ناناسرێتەوە و هیچ پێناس و ناونیشانێکی پێی نییە  تا بزانرێت کێە، بۆیە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بۆ ناسینەوەی.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئاماژەی بەوەشکرد، کە پۆلیس بۆ دۆزینەوەی و دەستکەوتنی زانیاری لەسەر ئەو تەرمە، دەستی بە لێکوڵینەوە کردووە لە شوێنی ڕووداوەکە .