نامەیەک بۆ تریزا مەی: داواى لێبوردن لە کورد بکە

جۆئان رایان پەرلەمانتاری حزبی کرێکاران لە بەریتانیا نامەیەکى بۆ تریزا مەی سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا نارد، چونکە مەی لە ١٥ى ئایاردا ئەردۆغانی کردبووە میوانى خۆی و پشتیوانیى لە ئەردۆغان و کار و کردەوەکانى دژ بە کورد کردبوو.

جۆئان رایان پەرلەمانتاری حزبی کرێکاران لە بەریتانیا نامەیەکى بۆ تریزا مەی سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا نارد، چونکە مەی لە ١٥ى ئایاردا ئەردۆغانی کردبووە میوانى خۆی و پشتیوانیى لە ئەردۆغان و کار و کردەوەکانى دژ بە کورد کردبوو.

جۆئان رایان پەرلەمانتارى پارتی کرێکارانى بەریتانیا لە نامەکەیدا نووسیویەتى "لەبەر ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی بەریتانیاى کرد و هەروەها لەبەر جۆرى قسەکانی لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکانیدا، من زۆر نیگەرانم".

رایان لەسەر ئەو بابەتە رەخنەى لە مەی گرت و رایگەیاند، تاوەکو دێت دۆخی دیموکراسی و مافەکانى مرۆڤ لە تورکیا بەرەوخراپتر دەڕوات. ئەو پەرلەمانتارە لەوبارەیەوە هەڵوێستێکى توندی خستووەتەڕوو.

رایان لە نامەکەیدا نووسیویەتى، هەڵبژاردنی ٢٤ى حوەزیران / ٣ى پووشپەڕ، هەڵبژاردنێکى زۆردارانە و سەپێنراوانەیە، بەڵام مەی ئەوە نابینیت و هاتووە پێشوازیش لە ئەردۆغان دەکات. رایان لە نامەکەیدا ئەو قسەیەى مەی کە لە ١٥ى ئایاردا و لە کاتى کۆنفرانسی رۆژنامەنووسیى هاوبەشیدا لەگەڵ ئەردۆغان وتبووی "هۆکارى گوشارەکان لەسەر تورکیا تیرۆریزمی کوردییە"، ئیدانە دەکات و داواى کردووە مەی داواى لێبوردن لە کورد بکات.

من لە دۆخى  تورکیا نیگەرانم

رایا باسی هێرشی پۆلیسەکانی لە دژ چالاکیى شەرمەزارکردنى سەرۆک وەزیران کرد و وتى "جیاوازییەکى زۆر لە نێوان چالاکیى رێکخراوێکى قەدەغەکرا و چالاکیى کۆمەڵگەى کورد دا هەیە".

 پێش هەڵبژاردن و بە مەبەستی ئەوەى هەڵوەستە لەسەر دۆخی تورکیا بکرێت، ئەو هێرشە دەبەنە پەرلەمان و لە ٧ى حوزەیراندا دانیشتنێکى لەبارەوە ئەنجام دەدرێت.

رایان لە نامەکەیدا ئەوەشی نووسیوە "من زۆر لە دۆخى تورکیا دەترسم. دەبێت شانشینى یەکگرتوو (بەریتانیا) بە توندی بەرگری لە مافەکانى  مرۆڤ و دیموکراسی بکات. دەبێت ئامادە بێت بۆ ئەوەى کردەوەکانى ئەردۆغانی سەرۆک کۆمار و حکومەتەکەى رابگرێت و بۆ ئەوەش قەناعەتیان پێ بکات. ئەوەی کە باسی دەکەم دەبێت بە خێرایى هەڵوەستەى لەسەر بکرێت. لە مانگى داهاتوودا و لەکاتى گفتوگۆ لەبارەى تورکیاوە، من بە وردی چاوەڕێى ئەوە دەکەم کە ئەم بابەتە بە خێرایى لە پەرلەماندا گفتوگۆی لەسەر بکرێت".

مافەکانى مرۆڤ لە پێش بازرگانییەوەن

لە نامەکەدا ئەوەش هاتووە "من قەت بەوە دڵخۆش نیم کە بە مەراسیم لە بەریتانیا پێشوازى لە ئەردۆغان کرا و هەڵوێستەکانیتان قبوڵکرد. لە بریى ئەوەى (تریزا مەی) لە لێدوانەکانیدا لەگەڵ ئەردۆغان دا باسی لە قەیرانەکانى تورکیا و پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤى بکردایە، هاتووە پێش هەموو شتێک باسی لە گەشەدان و بەهێزکردنى پەیوەندییە بازرگانییەکانى نێوان تورکیا و بەریتانیای کردووە. لە کۆتایى قسەکانیشیدا باسی لە دیموکراسی و پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ کرد. کاتێکیش باسی دیموکراسی و مافەکانى مرۆڤى کرد، بە شێوەیەکى ناڕەوا گەلی کوردی کرد بە 'تیرۆریست'. بارودۆخى تورکیا تەنها لە کۆتایى راگەیاندراوەکەدا ئاماژەیەکى پێکراوە. لە دواى ئەوەى باس لە بەرفراوانکردنى پەیوەندییە بازرگانییەکان و گەشەپێدانیان لە نێوان تورکیا و بەریتانیا کرا، کەمێکیش باسی دۆخى تورکیا کرا. ئەوە تورکیا یان هەر وڵاتێکى تر بێت، من لە ئێوە دەپرسم، باشە ئێوە دەتوانن مافەکانى مرۆڤ، دیموکراسی، ئازادی بخەنە پێش پەیوەندییە بازرگانییەکانەوە؟".

ئەرەن ئاکسۆی / یەنی ئۆزگیور پۆلیتیکا

ر.م