نه‌ورۆزی قه‌ندیل به هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی كۆتایی هات
ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی بناری قه‌ندیل كه ئه‌مڕۆ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو، به هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی كۆتایی هات.
ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی بناری قه‌ندیل كه ئه‌مڕۆ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو، به هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی كۆتایی هات.
ئاهه‌نگی پیرۆزكردنی نه‌ورۆزی قه‌ندیل ماوه‌ی ٦ كاتژمێری خایاند و به گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی میللی به‌رهه‌م شه‌مامی و هه‌ڵپه‌ڕكێ كۆتایی هات.
له نه‌ورۆزی قه‌ندیلدا لایه‌نه‌سیاسییه‌كان، نوێنه‌رانی ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ندین هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ر سه‌كۆ بوون. چه‌ندین په‌یامی سیاسی دران. هونه‌رمه‌ندانیش به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش كرد.
هونه‌رمه‌ندان دیار ده‌رسیم، به‌رهه‌م شه‌مامی، جاسمی ساز، ئیحسان زیره‌ك، كه‌ریم سوورچی، ڕۆتیندا، شلێر سنه‌یی و ڕزگار ئیسماعیل به گۆرانییه‌كانیان به‌شداریان كرد و جوشوخرۆشیان به گه‌ل دا. هه‌روه‌ها گرووپه موزیكییه‌كانی شه‌هید سه‌رحه‌د، ئاوازه‌كانی چیا، گرووپی هه‌ڵپه‌ڕكێی شه‌هید ده‌ستینا به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش كرد.
له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی قه‌ندیلدا هونه‌رمه‌ند دیار ده‌رسیم نوێترین گۆرانی خۆی بۆ یه‌كه‌مجار پێشكه‌ش كرد كه بۆ ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ گوتوویه‌تی. هه‌روه‌ها گرووپی ئاوازه‌كانی چیا بۆ یه‌كه‌مجار گۆرانییه‌كی نوێی پێشكه‌ش كرد.
s.m