هاوژینی نیلسۆن ماندێلا کۆچی دوایی کرد

وینی ماندێلا هاوژینی ڕێبه‌ری ئه‌فریقیای باشوور نیلسۆن ماندێلا، لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ ٢ی نیسان/١٣ی خاکەلێوە، وینی ماندێلا هاوژینی نیلسۆن ماندێلا-ی ڕێبه‌ر و سه‌رۆكی پێشووی ئەفریقیای باشوور لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.

وینی ماندێلا لە ته‌ك نیلسۆن ماندێلا-ی هاوژینیدا، ڕه‌مزێكی گەورەی بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی ڕەگەزپەرستی بوون لە ئەفریقیای باشوور.

ئه‌مڕۆ فیکتۆر دالامینی، به‌ ناوی خانه‌واده‌ی ماندێلا ھەواڵی کۆچی دوایی وینی ماندێلای بە ئاژانسەکانی ھەواڵ ڕاگەیاند. دالامینی ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وینی بەیەکجاری ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

وینی ماندێلا لە ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٣٦ لەدایکبووە، ٣٨ ساڵ هاوژینی نیلسۆن ماندێلا بووە. یه‌كێك بوو‌ لە چالاكه‌كان بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریی ڕه‌گه‌زپه‌رستی لە ئەفریقیای باشوور.

s.m