هه‌زاران ژن گه‌یشتنه‌ عه‌فرین

هه‌زاران ژن كه‌ به‌مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان به‌ره‌و عه‌فرین كه‌وتبوونه‌ڕێ، گه‌یشتنه‌ عه‌فرین.

هه‌زاران ژن كه‌ له‌ باشووری كوردستان، دێره‌زۆر، هه‌رێمه‌كانی جزیر و فورات بۆ پیرۆزكردنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان به‌ره‌و عه‌فرین كه‌وتبوونه‌ڕێ، گه‌یشتنه‌ عه‌فرین.

ئاپۆڕای گه‌ل له‌ عه‌فرین له‌ لایه‌ن گه‌لی عه‌فرین به‌ دروشمی «سڵاو له‌ به‌رخۆدانی عه‌فرین» پێشوازییان لێ كرا.

به‌مه‌به‌ستی پشتگیری له‌ «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرین، شانده‌كانی ژنان كه‌ له‌ هه‌رێمی جزیر، شه‌نگال، دێره‌زۆر، باشوور و باكووری كوردستان دوێنێ به‌ره‌و عه‌فرین كه‌وتبوونه‌ڕێ و شه‌و له‌ كۆبانێ مابوونه‌وه‌، به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌ یاوه‌ری ژنانی منبج و ڕه‌قا به‌ره‌و عه‌فرین كه‌وتنه‌ڕێ و پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه‌ عه‌فرین.

s.m