هێزەکانى گەریلا لە چەندین ناوچە گورزیان لە داگیرکەران دا
هێزەکانى گەریلا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر زنجیرە چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا و ئەوەندەى روون بووەتەوە ٢ داگیرکەر سزا دراون و چەندینی تریش بریندار بوون.
هێزەکانى گەریلا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر زنجیرە چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا و ئەوەندەى روون بووەتەوە ٢ داگیرکەر سزا دراون و چەندینی تریش بریندار بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل لەبارەى چالاکیی هێزەکانیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:
"هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیی جەنگی حەفتانین دا دوێنێ ٦ی تەممووز و لە کاتژمێر ١٦:٢٠ دا لە شاخی شەهید ئادار لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکیی نیشانەشکێنیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی داگیرکەر سزا درا.
لە چوارچێوەى هەڵمەتى شەهید باگەڕ و شەهید رۆنیا دا هیزەکانمان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا و لەو چوارچێوەیەدا:
رۆژی ٥ی تەممووز لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ دا هێزەکانی یەژاستار لە گۆڕەپانی چارچەلا لە هەرێمی زاپ چالاکیی نیشانەشکێنیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکى دوژمن سزا درا.
لە ٦ تەمموز و لە کاتژمێر ١٥:٠٠ دا هێزەکانمان لە سەر شاخی خەرەگۆل لە ناوچەى چەلێی جۆلەمێرگ گورزی قورسیان لە سەنگەر و حەشارگەکانی ئەو هێزەى دوژمن دا کە لەو شاخەدا بوون. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی ئەەو چالاکییە روون نەبووەتەوە.
لە چوارچێوەى هەڵمەتى تۆڵەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید رزگار گەڤەر دا هێزەکانمان لە ٦ی تەممووزدا لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دا لە ناوچەى ئەلباکی وان لە دژی بنکەى سەربازیی خاڵکاڤا چالاکییان ئەنجامدا. گورزی قورس لە سەنگەر و حەشارگەکانى دوژمن درا. ژمارەی سەربازی کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکییە روون نەبووەتەوە".
ژ.ت