٣ سیاسه‌تمه‌داری كورد سزای ١٠ ساڵ زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا
له شاری وانی باكووری كوردستان، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بۆ ٣ سیاسه‌تمه‌داری كورد بڕایه‌وه. یه‌كێك له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه هاوشاره‌داری ئارته‌مێتی وان-ه.
له شاری وانی باكووری كوردستان، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بۆ ٣ سیاسه‌تمه‌داری كورد بڕایه‌وه. یه‌كێك له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه هاوشاره‌داری ئارته‌مێتی وان-ه.
ئه‌مڕۆ دانیشتنی دادگه‌یی كردنی هه‌ریه‌كه له سه‌ڤیل ڕۆژبین - هاوشاره‌داری ئارته‌مێتی وان، عه‌بدولكه‌ریم باتماز - هاوسه‌رۆكی لقی ئارته‌مێتی ده‌به‌په، مه‌همه‌ت باتو - به‌رپرس له ده‌به‌په، ساڵح سه‌رتكال - ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی شاره‌وانی ئارته‌مێت، عه‌بدولكه‌ریم سایان و ئایگون بیدان له دوویه‌مین دادگه‌ی به‌ندیخانه‌ی سزا قورسه‌كانی وان به‌ڕێوه‌چوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا، به تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ تێرۆر» بۆ هه‌ر یه‌كێكیان، سزای ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ٣ له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌دا سه‌پێنرا، له‌ناویشیاندا هاوشاره‌داری ئارته‌مێت «سه‌ڤیل ڕۆژبین».
ش. م