فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه دوێنێ (٢٢ی مارسی ٢٠١٨\٢ی ئادار) له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو كه شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه ئالینا سانچه‌ز (لێگه‌ڕین چیا) كه خه‌ڵكی ئه‌رجه‌نتینه، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له كانتۆنی حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاوا شه‌هید بووه.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، به‌شه‌هیدبوونی ئالینا سانچه‌ز خه‌مگین بوون.
ده‌قی په‌یامی په‌كه‌كه:
ئێمە بە بیستنی هەواڵی شەهیدبوونی هاوڕێی ئینته‌رناسیۆنالیست ئالینا سانچه‌ز (لێگەرین چیا) خه‌مگین بووین. پرسە و سەره‌خۆشی لە هەموو مرۆڤایەتیی دیموکراتی و بنەماڵەکەیان دەکەین. بەتایبەتی به هاوڕێکانی دەڵێین: لەبەرئەوەی ئێوە هاوڕێیەکی وه‌هاتان هەبوو، مایەی شانازییە بۆ هەموو سۆسیالیستەکانی جیهان و ئێمەش خۆمان لەو شانازییەدا ده‌بینینه‌وه. بە ڕێز و منه‌ته‌وه یادی تێکۆشانی هاوڕێ لێگەرین چیا ده‌كه‌ینه‌وه و سوێند ده‌خۆین تێکۆشانی ئەو لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوین و جیهان پەرە پێبدەین.
هێڵی دیموکراتی و ئازادیخوازیی ژن کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشخراوە، ئالین سانچه‌زی لە وه‌ڵاتی «چێ گیڤارا»، واتا ئه‌رجه‌نتینه‌وه هێنایە چیائازادەکانی کوردستان. ساڵی ٢٠١١ هاتە هەرێمەکانی پاراستنی مه‌دیا و خۆی گەیاندە هاوڕێ سۆسیالیستەکانی کە بە تاسەوە بیری ئازادی و دیموکراتی دەکەن و هەموو کاتێک بیری لەوان دەکردەوە. ئەو گەیشتنی خۆی بە چیا ئازادەکان، وەکوو دووهەمین لەدایکبوونی خۆی پێناسە دەکرد. لە دژی هێرشە سەختەکانی ئێران و دەوڵەتی تورک چەندین مانگ لە قەندیل، خنێرە و گارە مایەوە. لە نزیکەوە شاهیدی بۆ هێڵی شەڕ و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراتی کوردستان کرد کاتێک لە ژیر هێرش و بۆمبارندا بوو. هەر لە یەکەمین مانگدا کەمێکی مابوو شەهید ببێت. سه‌ختی شۆرشی کوردستان و بەسەرهاتەکانی وای کرد کە زیاتر په‌یوه‌ست بێت به پەکەکە و بزووتنه‌وه‌ی ئازادی.
هاوڕێمان لێگەرین چیا لە كوبا وانەی پزیشکی خوێندبوو. لەبەرئەوەی ساڵێکی خوێندنەکەی مابوو، بزووتنه‌وه‌ی ئازادی جارێکی دیکە ناردیەوە بۆ کوبا و ئەرکی بڵاوکردنەوەی ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ و ناساندنی پەکەکە لە باشووری ئەمه‌ریکای پێسپارد. هاوڕێ لێگەرین بەو بەرپرسیاره‌تییه‌وه گەڕایەوە بۆ کوبا و خوێندنی پزیشکی تەواو کرد و لەگەڵ هاوڕێ و دۆستانی دیکە خەباتی ناساندن و ڕێكخستنی بەمەبەستی ناساندنی پەکەکە و پاژک لە باشووری ئەمه‌ریکا ئەنجام دا. لەو چوارچێوەیەدا خەباتێکی گرینگی ئه‌نجامدا و یەکێک لە هاوڕێکانی ئێمەیە کە بناغەی بۆ ناساندنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی لە ئەمه‌ریکای باشوور داناوە.
لە دوای پەرەسەندنی بەرخۆدانی کۆبانێ و لە دوای بونیادنانی کۆمەڵگه‌یەکی ڕێكخراو لەسەر بنه‌مای کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی لە رۆژئاوا و باکووری سووریا، جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ کوردستان بۆ دامەزراندنی سیستەمی کۆنفدرالیزمی دیموکراتی به ئازادیخوازیی ژن. هەموو کاتێک ویست و داخوازی ئەوە بوو، ڕۆڵی خۆی لە بونیادنانی کۆمەڵگه‌ی دیموکراتیدا پێک‌بێنێت، بە هەستی شۆرشگێری گەورە «چێ گیڤارا» ڕووی لە ڕۆژئاوا کرد. لە ڕێكخستنی سیستەمی تەندروستیی ڕۆژئاوا و پەرەدان بە شۆرش ڕۆڵی گێرا. بە تاسەی ئازادی و جۆشی گەلانی باشووری ئەمه‌ریکا و شۆڕشگێرەکانی، بەشداری کاروخەبات بوو و بوو بە هاوڕێیەکی هێژای شۆرشی ڕۆژئاوا.
هاوڕێمان لێگەرین چیا هه‌م وای کرد کە ژمارەیەکی زۆر ئینته‌رناسیۆنالیست بێن بۆ کوردستان و ڕۆژئاوا، هه‌م بووه به یه‌كێك له‌وانه‌ی به هێڵی ئازادیخوازانه‌ی ژنی شۆرشگێر، دیموکرات و سۆسیالیست و خه‌سڵه‌ته‌كانی مۆری لە شۆرشی ڕۆژئاوا داوه. شۆرشگێرانی ڕۆژئاوا و گەلەکەمان هیچ کاتێک ئەو لە بیرناکەن. تێکۆشان و شەهیدبوونی لێگەرینه‌كان، ده‌بێته هێڵی شۆڕشگێڕان و دیموكراتیی ڕۆژئاوا و مسۆگه‌ركردنی.
ئێمە بە ڕێز و منه‌ته‌وه یادی هاوڕێمان لێگەرین چیا دەکەینەوە و سوێدن ده‌خۆین كه ئاڵای تێکۆشانی ئەو له به‌رزیدا بهێڵینه‌وه. ئێمە ده‌ڵێین كه ڕۆحی ئینته‌رناسیۆنال و هێڵی سۆسیالیستی به تێکۆشان لە هێڵی پەکەکەدا ده‌ژیه‌نین.
s.m