چالاکی ژنانی کەمپی دەریا سپی ژنۆلۆژی ئیسپانیا بۆعەفرین

بەشدار بووانی خولی پەروەردەی کەمپی دەریا سپی ژنۆلۆژی لە ئیسپانیا، لە شاری بیلبائۆی ئەو وەڵاتە بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی عەفرین گردبونەوێکیان ئەنجامدا.

بەشدار بووانی خولی پەروەردەی ژنۆلۆژی لە ئیسپانیا، لە شاری بیلبائۆی ئەو وەڵاتە بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی عەفرین گردبونەوێکیان ئەنجامدا.

 لە چەند ڕۆژ لەمەوپێشەوە چالاکانی بزوتنەوەی ژنانی کوردستان خولێکی پەروەردەی ژنۆلۆژی-یان لەشاری بیلبائۆی ئیسپانیا دەست پێکردووە.

تێکۆشانی سیاسی وکۆمەڵایەتی ژنان-ی کۆردستان  و دەستکەوتگەلی بەرچاوی ئەوان  لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە جێگای سەرەنجی کۆمەڵگەی جیهانی.

ژنان لە کەتەلۆنیا، مەدرید، دورگە خۆسەرەکانی قەناری، ئیتالیا، پورتەغال، بۆلیڤی و کۆلۆمبیا  لەم خولەی پەروەردەی ژنۆلۆژیدا بەشدار بوون.

ژمارەی بەشداربووانی ئەم خولە ٧٥ ژن ڕاگەێندراوە، ژنان بە کۆبونەوە لە ناوەندی شاری بیلبائۆ لە دژی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین چالاکییان ئەنجامدا.

ک-ش