ڕۆژنامەنووسێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە تورکیا دەستگیرکرا

بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستی قەدەغە"، ڕۆژنامەنووسێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە تورکیا دەست

ێوارەی دوێنێ، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئەنقەرە، هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی سەدا تاشکین، ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی میۆپۆتامیا و دەستگیریان کردووە، ئەمڕۆش ڕەوانەی دادگای ئەنقەرەیان کردووە.

ڕۆژنامەنووس سەدا تاشکین، بە تۆماری ڤیدیۆیی ئیفادەی دوایە لە دادگای بەدلیس، دوای وتە لێوەرگرتنی، دادوەری دادگای بەدلیس، بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستنی قەدەغە"، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ تاشکین دەرکرد.

پێشتریش لە ڕۆژی ٢٠ ی ١٢ ساڵی ڕابردوو، سەدا تاشکین، لە شاری مووش-ی باکوری کوردستان دەستگیرکرابوو، ڕۆژی ٢٣ ی ١٢ ی هەمان ساڵ، تاشکین ئازادکرابوو، بەڵام دواتر داواکاری گشتی مووش، تانەی لەبڕیاری ئازادکردنی سەدا تاشکین دا و داوای دەستگیرکردنی کردبوو.

ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئاژانسێکی هەواڵیی کوردییە و بە زمانەکانی کوردی و تورکی لە تورکیا و باکوری کوردستان وەشان دەکات.