ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ر لە مەخموور پیرۆز کرا
٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان لە وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له شارۆچكه‌ی مەخمووری باشووری كوردستان به‌رز ڕاگیرا.
٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان لە وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له شارۆچكه‌ی مەخمووری باشووری كوردستان به‌رز ڕاگیرا.
ئه‌مڕۆ له وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شەھید ڕۆستەم جوودی له شارۆچکەی مەخموور ھەزاران ژن به بەجلوبەرگی کوردییه‌وە، بەجۆشوخرۆشێکی گەورەوە ڕۆژی جیھانیی ژنانیان بەرز ڕاگرت.
له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا كه به خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، چه‌ندین درووشم گوترانه‌وه، هه‌روه‌ها لەپاڵ بەرزکردنەوەی وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، وێنەی ژنهشۆڕشگێران؛ شەھید سارا، دەلال، بێریتان و ئاڵای ھەریەکە لە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، کۆماجڤاکێن کوردستان - کەجەکە، یەکینەکانی ژنانی ئازاد-یەژاستار و یەکینەکانی پاراستنی ژن –یەپەژە بەرزکرانەوە.
پەروین شرنا‌خ به نوێنه‌رایه‌تیی ڕێكخراوی عه‌شتار وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: بۆ ئەوەی ژنان مافەکانیان بەدەستبێنن، ھەزارەھا باجیان داوە. تەنھا له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا ساڵی ١٨٥٧ لە کارگەیەکی چنیندا له ئه‌مه‌ریكا ١٢٩ژن گیانیان له‌ده‌ستدا. ئێمە بۆ بەدەستھێنانی ئازادییه‌کانمان، پێویسته خەبات بکەین و قوربانی بده‌ین.
ڕۆژی تێکۆشانی ئازادیی ژنان
پەروین شرنا‌خ، لەدرێژەی وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد نابێت ٨ی مارس تەنھا وەک ڕۆژێک سەیر بکرێت، به‌ڵكوو ٨ی مارس ڕۆژی تێکۆشانی ئازادیی ژنانه. لەبەرئەوە دەبێت ھەموو ڕۆژێک وەک ڕۆژی خۆئازادکردن و بەرخۆدانی ژیانی ئازاد تەماشا بکرێت و لەم پێناوەشدا په‌ره به خەباتی بەردەوام بده‌ین.
ئەم ڕۆژە دەکەینە دیاری ژنانی خۆڕاگری عەفرین
نوێنه‌ری ڕێكخراوی عه‌شتار باسی لە بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژئاوا کرد و وتی: ئه‌مڕۆ به ڕۆحی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا ٨ی مارس پیرۆز ده‌كه‌ین، ئەم جۆشوخرۆشەی ئەمڕۆ دەکەینە دیاری بۆ ھەموو گەلی خۆڕاگری بەرخۆدانی سەردەم.
لە کەرنەڤاڵەکەدا لەلایەن کۆمەڵەی ژنانی شەھید ڤیان و کۆمەڵەی شانۆی شەھید ھێڤی چالاکی ھونەری پێشکەش كران.
s.m