ڕێپێوانی ٨ی مارس لە عەفرین دەستی پێکرد
ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستان کە بۆپشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین هاتبوونە ئەو شارە، بە بۆنەی ٨ی مارس لە ناو شاری عەفرین دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستان کە بۆپشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین هاتبوونە ئەو شارە، بە بۆنەی ٨ی مارس لە ناو شاری عەفرین دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
لە واری بەرخۆدان لە شاری عەفرین کە ٤٨ ڕۆژە لە بەرانبەر هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیادا بەرخۆدانی ئەکرێت، ئەمڕۆ بە هەزاران ژن ، کە لە هەر چوار بەشی کوردستان ولە هەریمەکانی دیکەی ڕۆژئاوا خۆیان گەیاندووەتە عەفرین ، ڕژانە سەر شەقامەکان و بەرخۆدانی ژنانی شۆڕشگێر و پیئشەنگی عەفرینیان بەرز نرخاند.
ئەم چالاکییە بە دەسپێشخەری کۆنگرەی ستارڕێکخراوە وژنانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداری ئەم ڕێپێوانە گرسەییە بوون.