«ژن تی ڤی» ده‌ستی به‌ په‌خش كرد

كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی «ژن تی ڤی» به‌ درووشمی «ده‌نگی ژن، ڕووی ژیان» ئه‌مڕۆ ده‌ستی به‌ په‌خش كرد.

دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی ٩ی كانوونی دووه‌م دامه‌زراوه‌ی نه‌وای ژن ڕایگه‌یاند ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كاری كردووه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی ئاسمانیی تایبه‌ت به‌ ژنان، ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی «ژن تی ڤی» به‌ درووشمی «ده‌نگی ژن، ڕووی ژیان» ده‌ستی به‌ په‌خشی ئه‌زموونی به‌رنامه‌كانی كرد.

ناوه‌ندی ژن تی ڤی له‌ ئه‌ورووپایه‌ و له‌ كوردستان و زۆرێك وه‌ڵات نووسینگه‌ی كردۆته‌وه‌. ژن تیڤی، له‌ هه‌موو بواره‌كانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن مێدیاكارانی ژن به‌ڕێوه‌ده‌برێت و په‌خشی به‌رنامه‌كانی به‌ زمانی كوردی (هه‌موو زاراوه‌كان)، توركی، فارسی و عه‌ره‌بی ده‌كات. 

ئێوه‌ ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م فریكیۆنسه‌وه‌ سه‌یری ژن تی ڤی بكه‌ن:

Uydu: Hotbird 13°E

Frekans: 11 054 MHz 

Polarizasyon: Horizontal

Symbolrate: 27500

FEC-rate: 5/6.”

 

s.m