«ژن تی ڤی» لە ڕۆژی ٨ی مارسدا خەڵات کرا

لەشاری سلێمانی بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، تەلەفیزیۆنی ژن تیڤی خەڵات کرا.

هاوكات له‌گه‌ڵ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی «ژن تی ڤی» به‌ درووشمی «ده‌نگی ژن، ڕووی ژیان» ده‌ستی به‌ په‌خشی ئه‌زموونی به‌رنامه‌كانی كرد.

هەر بۆیە لە میانەی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس کە لەلایەن ڕێکخراوەی هەڵوێستەوە ساز کرابو، خەڵاتی ڕێزلێنان وپیرۆزبایی کردن، پێشکەش بە (ژن تی ڤی) کرا .

لەسەر ناوی ژن تی ڤی ، ئایسەل حاجی مەحمود خەڵاتەکەی وەر گرت.