ژنان دژ بە دەستدرێژی ماسکی مانگا لەسەر دەکەن
لە وڵاتی هندستان ساڵانە دەستدرێژیی دەکرێتە سەر دەیان هەزار ژن، ژنان دەستیان بە کەمپەینێکی ناڕەزایەتیى سەرنجڕاکێش کردووە.

چەند رۆژ لەوە پێش لە وڵاتی هندستان دەستدرێژیی کرایە سەر دوو کچی منداڵ و پاشان سوتێندران. دژ بەو دەستدرێژییەش لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە ژنان دەستیان بە خۆپیشاندانی گەورەی ناڕەزایەتیی کردووە.
لە هندستان ساڵانە دەستدریژیی دەکرێتە سەر دەیان هەزاران ژن. تەنها ساڵی ٢٠١٦ دەستدرێژیی کراوەتە سەر زیاتر لە ٤٠ هەزار ژن. ئەوە لەکاتیکدایە بەهۆی سیستمى کاستەوە (جۆرێک لە سیستمى چینایەتى)، کە دەستدرێژیکردنە سەر ژنان لە کاستەکانى خوارەوە دەشاردرێنەوە. هەروەها بەهۆى بێچارەبوونى ژمارەیەک زۆر لە ژنان، ئەگەری ئەوە زۆرە، کە ئاماری راستەقینەی دەستدرێژییەکان زۆر لەوە زیاتر بن کە بڵاو دەکرێنەوە.
ژنان رایانگەیاند 'مانگاکان باشتر دەپارێزرێن' و دەستیان بە چالاکی کرد
بەهۆی باوەڕی ئایینییەوە لە وڵاتی هندستان مانگا پیرۆزە و ژیانی دەپارێزرێت، هەر بۆیە هونەرمەندی وێنەکێشان سوژاترۆ گۆش دەستی بە چالاکییەک کرد. ژنانیش لەسەر رێبازی چالاکییەکەی ئەو هونەرمەندەیان بەکارهێنا. ماسکی مانگایان کردە سەریان و ناڕەزایەتیی نیشاندا.
لە وێنەکانی ئەو هونەرمەندەدا، ژنان بە جلوبەرگی خۆماڵى و میللی و پۆشاکى مۆدەوە ماسکی مانگا لەسەریان دەکەن و بەو شێوەیە ئەو دەستدریژییانەى بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت شەرمەزار دەکەن..
ر.م