ژنان دژی درێژکردنەوەی دۆخی نائاسایی لە تورکیا کەمپەینێکیان ڕاگەیا

٨٧ ڕێکخراوی ژنان لە باکوری کوردستان و تورکیا لە دژی درێژکردنەوەی دۆخی نائاسایی لەلایەن دەوڵەتەوە، کەمپەینێکیان ڕاگەیاند.

 

لە دژی بڕیاری دەوڵەتی ئاکەپە بۆ درێژکردنەوەی دۆخی نائاسایی لە تورکیادا ٨٧ ڕێکخراو و ناوەندی تایبەت بە ژنان، ئەمڕۆ کەمپەینێکیان واژۆکۆکردنەوە  بە دروشمی" فێرنابین دۆخی نائاسایی بە ئاسایی ببینین" ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ئەو ڕێکخراوانەدا هاتووە: درێژکردنەوەی دۆخی نائاسایی بۆ ژنان بە واتەی کوشتنە، پێویستە خۆمان ڕزگاربکەین لەم دۆخە نائاساییە کە بەردەوام لەلایەن حکومەتەوە درێژدەکرێتەوە.

هەروەها، هاتووە: لەسەر ئەم خاکەدا پیاوان بە ئاسانی ژنان دەکوژن، ئەو پیاوانە هیچ سزایەکی ئەوتۆ نادرێن، تەنانەت لەلایەن یاساوە پشتگیریشیان دەکرێت، ڕۆژانە یاسا پەسەند دەکرێت لە دژی تێکۆشان و ئازادیی ژنان، دەمانەوێت کۆتایی بەم دۆخە بێنین.