ژنان لە باشوورى فەرەنسا لە کەمپی ژنۆلۆژی کۆبوونەوە

ژنانى کورد لە شاری سن ماکسیما لە باشوورى فەرەنسا لە کەمپی ژنۆلۆژی کۆبوونەوە، کە لەلایەن ئەنجوومەنى ژنانى ئارین میرکانەوە رێکخرابوو.

ژنانى کورد لە شاری سن ماکسیما لە باشوورى فەرەنسا لە کەمپی ژنۆلۆژی کۆبوونەوە، کە لەلایەن ئەنجوومەنى ژنانى ئارین میرکانەوە رێکخرابوو.

ژنانى کورد لە باشوورى فەرەنسا لە کەمپی ژنۆلۆژی کۆبوونەوە. کەمپەکە لە شارى سن ماکسیمادایە و کۆبوونەوەکەش لەلایەن ئەنجوومەنى ژنانى ئارین میرکان لە مارسیلیا ڕێکخرابوو. ٤٠ ژن بەشداری کۆبوونەوەکە بوون وکۆبوونەوەکەیان بۆ ماوەى ٤ رۆژ بەردەوام بوو.

شەڤین کەکیک، کە بەرنامەى راهێنانى رۆژی یەکەمی لە کەمپەکەدا ئامادەکردووە لەبارەى هەستیاریى ژنانەوە رایگەیاند، پەروەردەکە لە رۆژی یەکەمەوە تاوەکو کۆتایى، زۆر بە باشی بەڕێوەچوو.

کەکیک وتیشى "کاتێک ژنەکان لە پەروەردەدا بوون، منداڵەکانیشان لەگەڵدا بوو و لە سروشتى کەمپەکەدا یارییان دەکرد".

زیلان دیار ئەندامى کۆمیتەى ژنۆلۆژی باسی لە مێژووى بزووتنەوەى ژنانى کورد و قۆناغەکانى گۆڕانکاری کرد و راشیگەیاند،  ژنانى بەشداربووی کەمپەکە وتیان، کە پەروەردەکە زۆر باش بووە و لە سایەى ئەو پەروەردەیەدا زیاتر بڕوابوون بە خۆیان بۆ دروستبووە.

یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی پەروەردەکە، هاوژینیى ئازاد بوو. لە رۆژی کۆتایى کەمپەکەدا ژنە بەشداربووەکان شانۆییەکیان پێشکەشکرد و منداڵانیش نواندنێکیان ئەنجامدا. کەمپەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایى پێهات.

ر.م