ژنان لە فیستیڤاڵی کان - دا داوای یەکسانییان کرد
لە فێستیڤاڵی فیلمی کان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ٨٢ ژنی سینەماکار و ئەکتەر، داوایان کرد مووچەی ژنان و پیاوان یەکسان بکرێت. رێپێوانی ئەمساڵى سەر فەڕشی سووری ئەو فێستیڤاڵەش لەلایەن ژنانەوە ئەنجامدرا.

ئە ژنە هونەرمەندانە لەگەڵ کەیت بلانشێت سەرۆکی لیژنەی دادوەری و بڕیاردانی فێستیڤاڵی کان، لەسەر فەڕشی سووری فیستیڤاڵەکە رێپوانیان ئەنجامدا و ئەوەش یەکەم جارە لە مێژووی ئەو فێستیڤاڵەدا ئەو رێپێوانە ئەنجام بدرێت. هەریەک لە سەلما هایک، کلاودیا کاردینال، کریستین ستیوارت، ماریۆن کۆتیلارد، لیا سیدۆ و دەیان ئەستێرەی تری سینەمایی، دەرهێنەر، بەرهەمهێنەر، مۆنتاژچی، دیکۆرکار و نوێنەری ناوەندی بڵاوکردنەوەی بەرهەمی هونەریی، لەناو ئاپۆڕای ژناندا و لە رێپێوانی سەر فەڕشە سوورەکەدا بوون.
لای خۆیەوە خانمە دەرهێنەر ئاگنێس ڤاردا بانگەوازی لە حکومەتەکان و بەرپرسانی پەیوەندییە گشتى و جەماوەرییەکان کرد، یاسای یەکسانیی مووچە جێبەجێ بکەن. سینەماکارانی ژن داوایان لە سەرجەم رێکخراوەکان کرد، کە لە قۆناغی بڕیارداندا، یەکسانى و شەفافیەت مسۆگەر بکەن. راشیانگەیاند "ئێمە لە ژیان و کارى پیشەیى و شارەزایانەماندا یەکسانی و رۆڵگێڕاندن و پێگەیەکى راستەقینەمان دەوێت".
بەپێی زانیارییەکانی ئامادەکارانى ئەو رێپێوانە، تاوەکو ئێستا ٨٢ فیلم، کە لەلایەن ژنانەوە بەرهەمهێنراون و بەشداریى پێشبڕکێى فێستیڤاڵەکەیان کردووە. لەبەر ئەوەش ٨٢ ژن لەسەر فەڕشی سوور رێپێوانیان ئەنجامدا. ئەو ٨٢ فیلمەی ژنان (٥%) سەدا ٥ ی ئەو فیلمانە پیکدەهێنن، کە بە درێژایى مێژوویى ٧٠ ساڵەی فێستیڤاڵی کان، بەشداریى فێستیڤاڵەکەیان کردووە.
کەیت بلانشێت و ئاگنێس ڤاردا رایانگەیاند "ژنان لە دنیادا کەمینە نین، بەڵام بەرهەمهێنەرانی هونەریی بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە ژنان کەمینەن!. ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ژنان خۆیان بگەیەننە هەموو قۆناغ و ئاستەکانی بەرهەمهێنان".
زۆربەی ئەندامانی لیژنە دادوەری و بڕیاردانی ئەمساڵی فێستیڤاڵی کان لە ژنان پێکدێن، بەڵام دەربارەی دەستدرێژییەکانی سەر ژنانی هونەرمەند و جیاکاریکردن لەگەڵیاندا، بێدەنگیان هەڵبژارد. لە مێژووی ٧٠ ساڵەی فیستیڤاڵی کان'دا تەنها ساڵی ١٩٩٣ دەرهێنەری ژن جەین کامپیۆن خەڵاتی زێڕینی بردەوە. ئاگنێس ڤارداش ساڵی ٢٠١٥ خەلاتی شکۆی فەخریى لەلایەن ئەو فێستیڤالەوە پێ بەخشرا.
ر.م