ژنان لە وان بە دەف لە شەقامەکان ڕێپێوانیان کرد
لە بەردەوامی چالاکییەکان بۆ ٨ی مارس ژنانی وان-ی باکوری کوردستان، بە هەڵگرتن و ژەندنی دەف لە شەقامەکانی وان دا ڕێپێوانیان ئەنجامدا و بانگەوازیی خەڵکیان کرد بەشداری ڕێپێوانی ٨ی مارس بن.
لە بەردەوامی چالاکییەکان بۆ ٨ی مارس ژنانی وان-ی باکوری کوردستان، بە هەڵگرتن و ژەندنی دەف لە شەقامەکانی وان دا ڕێپێوانیان ئەنجامدا و بانگەوازیی خەڵکیان کرد بەشداری ڕێپێوانی ٨ی مارس بن.
ئەمڕۆ ژنانی وان ڕژانە سەر شەقامەکان و بە لێدانی دەف و وتنەوەی دروشمی "ژن ژیان ئازادی" بانگەوازیی هاوڵاتیانیان کرد کە بەشداری خۆپیشاندانی ٨ی مارسی ژنان بن.
یەدیشەن کاربولاک، هاوسەرۆکی هەدەپەی وان و ئایلا تارهان، هاوسەرۆکی دەبەپەی شارەکە لەو ڕێپێوانەدا بەشدارییان کرد.
خۆپیشاندانی گەورەی ژنانی وان بەبۆنەی ٨ی مارسەوە، وابڕیارە سبەینێ کاتژمێر ١١:٠٠ی نیوەڕۆ لە بەر دەم پارکی موسا عەنتەر دەستپێبکات.