ژنانی ئامه‌د له میتینگی ٨ی مارسدا: بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین
ژنانی ئامه‌د كه به كراس و كه‌وێكانیان له میتینگی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ر كۆبوونه‌وه، سڵاویان ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین كرد.
ژنانی ئامه‌د كه به كراس و كه‌وێكانیان له میتینگی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ر كۆبوونه‌وه، سڵاویان ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین كرد.
به‌پێشه‌نگیی پلاتفۆڕمی ژنانی ئامه‌د، ژنانی ئامه‌د به درووشمی «ئێمه هه‌بووین، ئێمه هه‌یین، ئێمه ده‌بین» له مه‌یدانی ٥ی حوزه‌یران كۆبوونه‌وه و ٨ی مارسیان پیرۆز كرد.
ژنان سه‌ره‌ڕای زه‌خت و سته‌می ده‌وڵه‌تی توركیا، به ده‌نگ و ڕه‌نگی خۆیان ڕژانه مه‌یدانی میتینگه‌كه و به درووشمه‌كانی «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین»، «ژن - ژیان - ئازادی» و «بژی ٨ی مارس» به جۆشوخرۆشه‌وه ٨ی مارسیان پیرۆز كرد.
له میتینگه‌كه‌دا په‌روین بووڵدان، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له ئامه‌د فه‌له‌كناس ئووجا و سیبه‌ل یغتالپ ئاماده بوون.
په‌روین بووڵدان، هاوسه‌رۆكی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: ئێمه ده‌زانین كه له‌م جوگرافیایه‌دا ئه‌و ژنانه‌ی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتی ده‌كه‌ن، ڕووبه‌ڕووی زه‌خت و سته‌م ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ڕۆژ له كۆڵانه‌كانن و تێده‌كۆشن. پێویسته ئه‌م تێكۆشانه قه‌ت نه‌وه‌ستێت.
«له ژنانی ئێمه ده‌ترسن»
بووڵدان سه‌رنجی خسته سه‌ر قڕكردنی سیاسی كه له دژی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد به‌ڕێوه‌ده‌برێت و وتی: ئه‌وان له كه‌سایه‌تیی ژنه‌كانی ئێمه ده‌ترسن. بۆیه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. وتیشی: تێكۆشانی ئه‌وان تێكۆشانی ئێمه‌یه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئێمه ئه‌و زیندانانه به‌تاڵ ده‌كه‌ین.
په‌یامی هاوسه‌رۆكه‌كان له زیندانه‌وه
له میتینگه‌كه‌دا په‌یامی فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په، سه‌باحه‌ت تونجه‌ل، هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په و گوڵتان كشاناك، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د كه له زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه ناردبوویان، خوێندرانه‌وه.
له په‌یامه‌كاندا سڵاو له به‌رخۆدانی عه‌فرین كرابوو، هاوسه‌رۆكه‌كان نووسیبوویان: له ئامه‌ده‌وه هه‌تا عه‌فرین و شه‌نگال ژنان خۆڕاده‌گرن.
هاوكات له‌یلا گیوڤه‌ن، هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی - كه‌جه‌كه له په‌یامه‌كه‌یدا كه له زیندانه‌وه ناردبووی نووسیویه‌تی: به‌رخۆدانی ژنان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پیشانی دا كه ژنان ناتوانن به‌بێ ڕێبه‌رایه‌تی بژین. ئێمه له‌سه‌ر ڕێبازی ساراكانین. گیوڤه‌ن ده‌ڵێت: ده‌بێ باش بزانن، ئامه‌د و مه‌هاباد چی بێت، عه‌فرینیش ئه‌وه. ئێمه له هه‌مان خاكین.
s.m