ژنانی بەرەی دیموکراسی گەل دژی داگیرکاری داوای بەرخودان دەکەن

کۆمیتەی ژنانی بەرەی دیموکراسیی گەل، لە سەر داگیرکاری تورکیا هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: "دەبێت بەڕۆحی تیکۆشانی سەردەمی ژنان بەرخۆدان دژی داگیرکاری تورکیا بکرێت.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمیتەی ژنانی بەرەی دیموکراسیی گەل، لە دژی داگیرکاری ڕژێمی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردوە: ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ڕۆڵی کاریگەریان بووەو دەبێت. لەم دۆخە نالەبارە کە دەسەڵاتداران بەسەر گەلی ستەمدیدەی باشوری کوردستاداسەپاندویانە و سوپای تورکیان بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان هێناوە،  پێویستە سنوریک بۆ ئەو دۆخ و  داگیرکارییە دابنرێت و بەڕۆحی تیکۆشانی سەردەمی ژنان بەرخۆدان بکرێت.

ژنانی بەرەی دیموکراسی گەل، بە ئەرک و کاری هەمووانە بەتایبەتی ژنان زانراوە، تا ڕووبەڕووی داگیراری ببنەوە و کار بۆ یەکبوون و کۆکردنەوەی خێزان و چینە جیاوازەکانی گەل بکەن لە کۆمەڵە و ئەنجومەندا ڕێکیان بخەن.  سستی و دواکەوتن لە ئەنجامدانی ئەم کارەشدا، زیانێکی  ئێجگار گەورە بە خەڵک و خاکی باشور دەگەیەنێت و بۆ هەتا هەتایە کاریگەریەکەی بە ئاسانی سارێژ نابێت.

لە ڕاگەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەشدراوە: ئێمە مافی ڕەوای خۆمانە لەسەر خاک و ئاوی خۆمان بژین و بەرگریی لێ بکەین، هەربۆیە پێویستە تواناکانی خەڵک یەکبخرێن بۆ پەکخستنی ئەم کارەی دووژمنی دەرکی و دووژمنی خۆماڵی باشوری کوردستان.
 
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمیتەی ژنانی بەرەی دیموکراسیی گەل-دا ەختکراوەتەو، پێویستە هەموو گەلی باشوری کوردستان لەبەرامبەر ئەم داگیرکارییەی ڕژێمی تورکیا بێ دەنگ نەمێنیت و هەڵوێست پیشان بدات و بەتایبەتی ژنان، لەبەرئەوەی ژن هەر لە دەستپێکی مرۆڤایەتیەوە هەتاکو ڕۆژی ئەمڕۆ بەرامبەر بە زوڵم و داگیرکاریی وەستاوەنەوە بەرخۆدانیان کردووە، لەم ڕەوشەی ئێستای باشووریشدا، پێویستە ژن زیاتر ڕۆڵ خۆیان بگێڕن و پێشەنگی کۆمەڵگە بن.

 

هـ.هـ