ژنانی جیھان لە زورخ-ی سویسرا، سڵاو بۆ "بەرخۆدانی سەردەم" دەنێرن

بە سەدان ژن لە شاری زورخ-ی سویسرا،لە چوارچێوەی یادکردنەوەی ٨ی مارس،ڕۆژی جیھانی ژنانی ڕەنجدەر،سڵاو لەبەرخۆدانی بەشکۆی عەفرین دەکەن.

بەبۆنەی یادی ٨مارس،ڕۆژی جیھانی ژنانی ڕەنجدەر،لەناوەندی شاری زوریخ-ی سویسرا،بە سەدان ژن لەچالاکیەکدا کەکۆمەڵەی کە بە دەسپێشخەری ژنانی فیمینستی سویسراو ژنانی فیمینستی پەنابەری ئەو ووڵاتە ڕیکخرابو، ئیدانەی ھێرشی دڕەندانەی سوپای داگیرکەری تورکیایان کرد لەسەرعەفرین.

تەڤگەری ژنانی کوردی سویسرا بە ڕەنگی خۆیان وشێوازی خۆیان بەشداری چالاکیەکەبوون.

ئاڵای یەپەژە بەرزکرایەوە

لە چالاکیەکەدا بە دروشمی "ئەگەر ژنان ڕاپەڕن ژیان دەوەستێت" ھەزارەھا ژن لەڕێگەی چەندین پانکارتی جۆراو جۆرەوە داوای بەرگریکردن لەمافەکانی ژنانیان دەکرد.ھەرلە و مەراسیمەدا ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی ژن- یەپەژە،بەرزکرایەوەو سڵاوی تەواوی ژنانی ئامادەبوو بۆ بەرخۆدانی ژنانی عەفرین ڕەوانەکرا.

لەچوارچێوەی چالاکیەکەدا ولە وتارێکدا باس لە بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان-باکوری سوریا،لەبەرامبەر سوپای داگیرکەری تورکیا کرا و بەم جۆرە خواستی خۆیان دەربڕی" ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان ژنانی کورد بە نوێنەرایەتی ژنانی ھەموو جیھان بەرخۆدان دەکەن.ئێمە وەک ژنانی جیھان ڕایدەگەیەنین کە لەگەڵ یەپەژە داین وبەرخۆدانی ئەوان وەک بەرخۆدانی خۆمان تەماشادەکەین"