ژنانی لە ڕووسیا هێرشەکانی سوپای تورکیایان بۆ سەرعەفرین شەرمەزارکرد

ژنانی کوردی دانیشتووی ناوچەی یەرشۆڤ-ی شاری ساتاتۆڤ-ی ڕووسیا ، لە چالاکییکدا هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیایان بۆسەر عەفرین شەرمەزار کرد.

کوردستانیانی ناوچەی یەرشۆڤ-ی شاری ساراتۆڤ-ی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە چالاکیێکدا هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانیان بۆسەر کانتۆنی عەفرین شەرمەزار کرد. ژنانی کورد بە هەڵگرتنی ئاڵاکانی یەپەگە ویەپەژە و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە وتنەوەی دروشم، پشتگیری خۆیان لە بەرخۆدانی عەفرین ڕاگەیاند.

لەسەر ناوی کۆمیتەی ژنان ، زلێخان ئۆسمانۆڤا بۆ ئامادە بووان قسەی کرد. زلێخان وتی: ئەردۆغان لە عەفرین دەستی کرد بە خوێن ڕشتن، هەمو ئەو کەسانەی کە لەبەر شەڕی ناوخۆیی سووریا لە عەفرین دەژیان بوونە قوربانی دڕندایەتی سوپای تورکیا.

دەوڵەتی ڕووسیا بە شێوازێکی قڕێژ هاوکاری حکومەتی تورکیای کرد بۆ کۆمەلکوژکردنی گەلی عەفرین. ئێمە هیوادارین کە دەوڵەتی ڕووسیا لە سیاسەتە هەڵەکانی خۆی پاشگەز بێتەوە و هەوڵ بدات بۆ گەڕانەوەی ئاشتەوایی وئارامی لە ناوچەکەدا.

ک-ش