ژنانی کورد لە ئەرمینیا راگەیاندراوێکیان بۆ ئۆجالان بڵاوکردەوە

ژنانی کورد لە وڵاتى ئەرمینیا لەبارەى گۆشەگیریى سەر رێبەرى گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئەو گۆشەگیرییەیان شەرمەزارکرد.

ژنانی کورد لە وڵاتى ئەرمینیا لەبارەى گۆشەگیریى سەر رێبەرى گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئەو گۆشەگیرییەیان شەرمەزارکرد.

ژنانی کورد لە ئەرمینیا یادی شەهیدانی مانگی گولان-یان کردەوە. لەو یادەدا بەیاننامەکەیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە گۆشەگیریی سەخت لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان کراوە و وترا، ئەو گۆشەگیرییە ترس و نیگەرانیى لێکەوتووەتەوە.

ژنان وەبیریان هێنایەوە، کە زیاتر لە ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لە بارەی تەندروستیی ئۆجالان دەست نەکەوتووە و وتیان، وەک ژنانی کورد لە ئەرمینیا دەیانەوێت لەسەر باری تەندروستی  ڕێبەرەکەیان زانیارییان دەست بکەوێت و رێبەرەکەیان ئازاد بکرێت.

ر.م