ژنهیارسانی شوكوفه یه‌دوڵاهی مانگی شوبات له كاتی هێرشی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ سه‌ر چالاكییه‌ك ده‌ستگیركرا و له به‌ندیخانه‌ی قەرچەکی وەرامین زیندانی كرا.
له كاتی ده‌ستگیركردنیدا، گورزێكی توند به‌ر سه‌ری یه‌دوڵاهی كه‌وتووه و ئێسكه‌كانی قه‌فه‌زی سنگیشی شكاون. هه‌روه‌ها له دوای ده‌ستگیركردنی، له زینداندا به‌توندی ئه‌شكه‌نجه دراوه و به‌و هۆیه‌وه باری ته‌ندرووستی تێكچووه و پێویستی به چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌یه.
ڕێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی له ٢٩ی مارس لێدوانی دابوو و داوای له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردبوو كه ١١ ژنی یارسانی ئازاد بكات كه ده‌ستگیری كردوون. ئه‌و ژنانه‌ی كه گیراون له كه‌مینه‌ی ده‌روێش-ی سه‌ر به ته‌ریقه‌تی گونابادی-ن و له هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدان و ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت پارێزه‌ر بگرن.
١٩ی شوبات، هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ئێران لایه‌نی كه‌م ٦٠ ژنیان له كۆمه‌ڵگه‌ی گونابادی به ئه‌شكه‌نجه و لێدان ده‌ستگیركرد. هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و ژنانه، به‌شداربوونیان بوو له خۆپیشاندانێكی تارانی پایته‌ختی ئێران. به‌هۆی هێرشی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، له‌نێوان ئه‌و هێزانه و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ی گونابادی شه‌ڕ ڕوویدابوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و ژنانه له دوای ده‌ستگیركردنیان بردراونه‌ته ناوه‌ندی لێکۆڵینەوەی شاپوور و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه و سوكایه‌تییان به‌رانبه‌ر كراوه. دواتریش كاربه‌ده‌ستان له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ١٠ ژنیان بۆ به‌ندیخانه‌ی شه‌هری ره‌ی نزیك تاران گواستۆته‌وه و ئه‌وانی دیكه‌شیان ئازاد كردووه.
ئه‌و ژنهیارسانییانهی كه له‌و به‌ندیخانه‌یه ده‌ستگیركراون، بریتین له: شوكوفه یه‌دوڵاهی، سپێده موورادی، مه‌ریه‌م فاریسانی، نازیلا نووری، سیما ئهنتهساری، شه‌یما ئهنتهساری، شه‌هناز كیئانی، مه‌ریه‌م باراكوهی، ئیلهام ئه‌حمه‌دی و ئاویشا جه‌لاله‌دین.
له دوای چه‌ند ڕۆژێك، ژنێكی دیكه به ناوی سهدیقە سهفابهخت خراوه‌ته نێو ئه‌و زیندانیانه كه پێشتر له به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین-ی تاران به‌ند كرابوو. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی تا نیوه‌شه‌و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه ده‌كرێت، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت و سوكایه‌تییان پێده‌كرێت.
s.m