ژنۆلۆژی لەگەڵ هەدەپەیە

ڕۆژدا یڵدز ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی دەستنیشانی کرد، کە چارەسەری نە لەبەرەی فاشیزمی ڕاستڕەودایە و نە لە بەرەی ئەو ڕاستڕەوانەدایە کە خۆیان بە چەپ نیشان دەدەن. یڵدز وتی، کە چارەسەری هەدەپەیە.

ڕۆژدا یڵدز ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی دەستنیشانی کرد، کە چارەسەری نە لەبەرەی فاشیزمی ڕاستڕەودایە و نە لە بەرەی ئەو ڕاستڕەوانەدایە کە خۆیان بە چەپ نیشان دەدەن. یڵدز وتی، کە چارەسەری هەدەپەیە.

ڕۆژدا یڵدز یەکێک لە بەڕێوەبەران و ئەندامانی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی ئاشکرای کرد، لەم کاتەدا نەتەوەپەرست و نەژادپەرستەکان گەڕاونەتەوە بۆ پرۆژەی بەردەوامیى دەوڵەت، لەبەر ئەوەش گوتار و هەڵسوکەوتی "دەکرێت ژیانێکی جیاواز بهێنینەدی و ئێمە دەتوانین ئەوە بخولقێنین" بۆ تەواوی هێزە دیموکراسیخوازەکان زۆر گرنگە.

ڕۆژدا یڵدز ئاماژەی بە هەڵسوکەوتی دەسەڵاتی ئاکەپە لە مەڕ داخستنی چارەسەری پرسی کورد و گاریگەریی لەسەر ئابووری، کلتور و کۆمەڵگە کرد و وتی، "ئەگەر ئێوە شەڕ دەکەن، دەبێت پارە خەرج بکەن، کلتور بەگەیەننە ئاستی شەڕ - شەهید بوون- ئاڵا - وڵات و ژیانی کۆمەڵگە بە کەڵک وەرگرتن لە درامای تلوزیۆنی – کتێب – ڕێکخراوەکان و ئایین بکەنە کەرەسەتەی شەڕ".

یڵدز دەستنیشانی کرد، ئەم دۆخە ناتوانێت درێژخایەن بێت و وتی، "حکومەت لەوە ئاگادارە، چونکە تێگەیشتووە کە ئیتر ناتوانێت بە هەڵبژاردن داوا و خواستەکانى بچەسپێنێت".

" ئێمە بێ بەدیل نین، هەدەپە هەیە"

یڵدز ئەوەی خستەڕوو، کە هەڵبژاردن هەم بۆ گەلی کوردستان و هەمیش بۆ گەلی تورکیا زۆر گرینگە و دەستنیشانی کرد، کە ئێمە بێ بەدیل نین و چارەسەرمان هەیە بۆ دۆخەکە.

ڕۆژدا یڵدز ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی دەستنیشانی کرد، چارەسەری نە لەبەرەی فاشیزمی ڕاستڕەو و نە لە بەرەی ڕاستی چەپگەردایە. یڵدز لە درێژەی قسەکانی دا وتی، لە تورکیا تەنها یەک پارتی ئەڵتەرناتیڤ و بەدیل ماوە و ئەویش هەدەپەیە. بۆ پێکەوە ژیانی گەلان، هەدەپە تاکە هەڵبژاردەی ئێمەیە. تاکە پارتییە کە بۆ ئێمەى ژن بژاردەیە و پشتى پێدەبەستین"

" نەتەوە پەرەستی پرۆژەی دەوڵەتە"

یڵدزباسی لەوە کرد، بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکان بکەوێتە بەردەم ژنان، ئەوان دەتوانن ئەم هەڵبژاردنە وەک هەلێک بقۆزنەوە و وتی، "لەم بارودۆخەکەدا کە مرۆڤەکان لە یەکتر دوورخراونەتەوە و نەتەوەپەرستى و نەژادپەرستی وەک پرۆژەى دەوڵەت کار دەکات، ئەوا ئەوەش گوتار و هەڵسوکەوتی 'دەکرێت ژیانێکی جیاواز بهێنینەدی و ئێمە دەتوانین ئەوە بخولقێنین' بۆ تەواوی هێزە دیموکراسیخوازەکان زۆر گرنگە.

"وەکو گروپی ژنۆلۆژی تێدەکۆشین"

یڵدز ئاشکرای کرد، ئەوان وێڕای ڕێکخراوەکانی دیکە کار دەکەن و هەوڵ دەدەن تاریکایەتى لەسەر خۆیان نەهێڵن.

یڵدز دەستنیشانی کرد، بەپێی توانا خۆیان دەگەیەننە هاووڵاتیان و لە دژى نادادییە سەپێنراوەکان بەسەر ئەم هەڵبژاردنەدا  دەوەستنەوە.