کۆیه‌ش یادى شه‌هید ساکینه و هه‌ڤاڵانى کرده‌وه
له شارۆچکه‌ى کۆیه سه‌ربه پارێزگاى هه‌ولێر به سیمینارێک یادى شه‌هید ساکینه جانسز و هه‌ڤاڵانى کرایه‌وه
له شارۆچکه‌ى کۆیه سه‌ربه پارێزگاى هه‌ولێر به سیمینارێک یادى شه‌هید ساکینه جانسز و هه‌ڤاڵانى کرایه‌وه
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هۆڵی تۆڕی چه‌تری ڕێکخراوه‌کان له شارۆچکه‌ى کۆیه سیمینارێک له‌باره‌ى شه‌هیدان ساکینه و فیدان و له‌یلا له‌ژێر ناوی "به ڕۆحی ساکینه‌کان له دژی داگیرکاری و کۆیله‌داری سه‌رده‌که‌وین" به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای سیمیناره‌که به خوله‌کێک وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانى کوردستان ده‌ستى پێ‌کرد، دواتر نه‌جیبه عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕه‌ژاک قسه‌ى کرد و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کرد: سه‌ره‌تا له که‌سایه‌تی شه‌هید سارا هه‌موو شه‌هیدان به بیردێنینه‌وه، بێگومان ئه‌و تێکۆشانه‌ی که ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌توانین بڵێین به به‌رخۆدان و تێکۆشانی هه‌ڤاڵانی وه‌ک سارا، فیدان، له‌یلا، فاتمه، سێوه و هه‌موو شه‌هیدانى ئازادى بووه.
باسى له‌وه‌ش کرد: ئه‌مڕۆ ئه‌م تێکۆشانه گه‌یشتۆته لوتکه، نمونه‌ى ئه‌وه‌ش ژنان له ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا و شه‌نگال پێشه‌نگایه‌تى ده‌که‌ن.
نه‌جیبه عه‌مه‌ر وتیشى: ئه‌م تێکۆشانه چۆن گه‌یشتووه به ئه‌م ڕۆژه، بێگومان ده‌توانین بڵێین، شه‌هید سارا وه‌ک له کتێبه‌که‌یدا ده‌ڵێت هه‌موو ژیانم تێکۆشان بوو، به ڕاستى هه‌موو ژیانى تێکۆشان بوو، هه‌ڤاڵ سارا شه‌و و ڕۆژی له سه‌ر یه‌ک دانا بۆ خۆته‌رخانکردن بۆ ئازادی مرۆڤایه‌تی و گه‌لى کورد.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ده‌بێت له باشوری کوردستان شۆڕشی فکری پێش بخرێت، ده‌بێ سیستمی باشوری کوردستان له بناغه‌وه گۆڕانکاری به سه‌ردا بکرێت، ئه‌وه‌ش به بێ به‌شداری ژنان ئه‌نجام ناگرێت، ده‌بینین ئه‌مڕۆ باشوری کوردستان دووچاری چ قه‌یرانێک له بواری سیاسی و ئابوری بۆته‌وه، هۆکاره‌کانیش ڕوونن.
له کۆتایی قسه‌کانیشیدا نه‌جیبه عه‌مه‌ر ئه‌وه‌ى وت: ئه‌گه‌ر له باشوری کوردستان خه‌ڵک ده‌یه‌وێت گۆڕانکاریی دروست بێت، سه‌ره‌تا ده‌بێ ژنان پیشه‌نگایه‌تی ئه‌مه بکه‌ن، به بێ ژن گۆڕانکاری وه‌ک ئه‌م ٢٧ ساڵه‌ى حکومڕانی باشوری کوردستانی لێ به‌سه‌ردێت.
پاشان ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که به خستنه‌ڕووى پرسیار و بۆچوونه‌کانى خۆیان به‌شداریان کرد.
ڕۆژى ٩ى کانونى دووه‌مى ساڵى ٢٠١٣ له پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا به پیلانگێڕییه‌ک ساکینه جانسز و فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز تیرۆرکران، ساکینه جانسز یه‌کێک بوو له دامه‌زرێنه‌رانى په‌که‌که، فیدان دۆغان نوێنه‌رى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان بوو له برۆکسل، له‌یلاش خهباتکارێکى بوارى گه‌نجان بوو.