"بەتوندی هۆشداری دەداتە حکومەتی تورکیا"
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵێن ژنێن کوردستان-کەژەکە، لە لێدوانێکی نوسراودا، لە سەر گۆشەگیری و ئەشکەنجەی سەر ئۆجالان کە لە ئیمرالی لە دژی پەیڕەو دەکرێت، بە توندی حکومەتی ئاکەپەی هۆشیار کردەوە تا کۆتایی بەو سیاسەتەی لە دژی ئۆجالان بهێنێت و ڕایگەیاندوە: " لە سەدەی ٢١میندا هەوڵی لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە چرتڕ دەبیتەوە، پلانگێڕی ١٥ی شوباتیش لەهەمان چوارچێوەدا بوو،لە ئێستاشدا ماوەی ٣ ساڵە گۆشەگیرییەکی سەختتر لە جاران لەسەر ڕێبەرایەتییمان بەڕیوە دەچێت".
"فەلسەفەی ئۆجالان بەهەموو کوردستان و ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە"
کەژەکە، ڕایشیگەیاندوە: " دەبێت داگیرکەرانی کوردستان باش بزانن، فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو کوردستان بڵاوبووەتەوە و ڕۆژ بە ڕۆژ گەلانی کوردستان و ناوچەکە لەسەر ئەو بنەمایە خۆیان بەڕێکخستن دەکەن وهێزی خۆیان دادەمەزرێنن تۆڵە لە هێزە داگیرکەرەکان دەکەنەوە، ئەوەش شێوازێکە لە وەستانەوە لە دژی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی و سەر ڕێبەر ئاپۆ".
"بەرامبەر بە ئۆجالان CPT ئەرکی خۆی بەجێ نەهێناوە"
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵێن ژنێن کوردستان لە بەشێکی دیکەی لیدوانەکەیدا، تیشک دەخاتە سەر ڕاپۆرتی کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا CPT و ڕایگەیاندووە: "ئەو کۆمیتەیە بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵنەساون، بۆیە بانگ لە CPT دەکەین بە شێوەیەکی جددی بنەما و پێوەری ئەخلاقی و مرۆیی خۆیان پەیڕەوو بکەن و لە بارەی ئەشکەنجەی گرتوخانەی ئیمڕاڵی بکەونە جموجۆڵ و هەڵوێستیان هەبێت".
"دەبێت لە دژی گۆشەگیری ئیمرالی تێکۆشان فراوانتر بکرێت"
لە کۆتاییدا کەژەکە، بانگ لە ئازادیخوازان و سەرجەم گەلی کورد، بە تایبەتی گەنجان و ژنان دەکات تا لە بەرامبەر ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕاڵی و دۆخی سەخت و مەترسیداری سەر ڕێبەر ئۆجالان،
بەڕوحی بەرخۆدانی عەفرین و بە باوەڕداریی نەورۆزەوە چالاکی و تێکۆشانی فراوانتر و کاریگەرتر ئەنجام بدەن، لەو ڕێگەیەشەوە بۆ دوژمنانی بسەلمینن، تا بەدیهێنانی داخوازییەکانیان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان کۆڵ نادەن و لە جاران زیاتر و کاراتر درێژە بە بەرخۆدان دەدەن.
هـ.هـ