کەژەکە، په‌یامێكی ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پاراستنی عه‌فرین كرد

کۆردیناسیۆنى کەژەکە ڕاگەیاندراوێکى بە بۆنەى ٨ی مارس، رۆژى جیهانیى ژنان بڵاوکردەوە و تیایدا سڵاو لە هەموو ئەو هێزانە کراوە، کە بەرگری لە عەفرین دەکەن. ئەوەشى تێدا هاتووە، بەرخۆدانى عەفرین سەرلەنوێ ژیانێکى نوێ و ئازاد دەخوڵقێنێت.

کۆردیناسیۆنى كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی كوردستان - كه‌ژه‌كه‌ به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و په‌یامی ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پاراستنی عه‌فرین كرد.

كه‌ژه‌كه‌ ڕایگه‌یاند، بەرخۆدانى عەفرین لە ئێستاوە بووە بە ئەفسانە، بووە بە هەڵبەست و گۆرانی و لە دڵی مرۆڤایەتیدا خۆى ده‌نه‌خشێنێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەى کەژەکە-دا كه‌ تیایدا ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پاراستنی عه‌فرین كراوه‌، هاتووە:

پێش هەموو شتێک ئێمە لە هەرێمەکانى پاراستنى مه‌دیاوه‌، بە خۆشەویستى و جۆشێکى گەورەوە سڵاوتان لێ دەکەین. ئێمە به‌هۆی بەرخۆدانى سەردەم، کە ئێوە لە دژى بەربەریترین و فاشیسترین دەوڵەتى جیهان، واتە دەوڵەتى تورکیا ئەنجامى دەدەن، پیرۆزبایى و سڵاوتان لێدەکەین. ئه‌وه‌ی لە کەسایەتیى ئێوه‌دا بووه‌ به‌ ڕابه‌ر، پێشەنگایەتی و بەهێزترین نوێنەرایەتیى لە ڕۆحى ئازادیى رێبەر ئاپۆ، بەرخۆدانى زیندانى ئامەد، ژنان، گەنجان، گەلەکەمان لە جزیر، سوور، نسێبین، کۆبانێ، شەنگال و حەلەب کردووە. بۆیە لە پێش هەمووانەوە یەپەژە و یەپەگە و هەموو ئەو هێزانەى بەشدارن لە بەرخۆدانى عەفریندا بەهێزترین و دروستترین وەڵامیان پێشکەشى ڕێبەری ئێمە بۆ ئازادى لە ئیمراڵى داوەتەوە.

شەڕڤانانى هێژاى ئازادی، هەڤاڵانى ژن و هاوڕێیانى ئینتەرناسیۆنالی بەشداربووی بەرخۆدانى عەفرین

ئێوە بەشێوەیەکى سەرکەوتوانە لە بەرخودانى عەفریندا پێشەنگایەتیى هێڵى ئێمە بۆ ئازادی، یەکسانیى ژن – پیاو، فەلسەفه‌ی ژیانى ئازادتتان کردووە. شارى عەفرین لە بەرخودانێکى نائاساییدا، خاکى خۆی، بوون و ناسنامەى خۆى دەپارێزێت. شەڕڤانانى ئازادی لە عەفرین بەشێوەیەک کە هەرگیز لە مێژوودا لەبیرناچێتەوە، بەرخۆدانێکى شکۆمەندانەى بۆ مرۆڤایەتى نەخشاندووە. بۆ ئەو هێزانەى کە لە دژى ناهەقی، نایەکسانی و نادادپەروەى تێدەکۆشن، بوونەتە سەرچاوەى ئومێد و نموونەیەکى بنەڕەتی. ئێوە لە دژى دەوڵەتى تورکیا، کە هەمان بیرى داعشى هەیە و پشتی به‌ هەموو هێز و تەکنەلۆژیاى سەربازیی هه‌ره‌ زاڵمانەی دونیاى مۆدێرنیتە به‌ستووه‌، بە بیر و هۆشى ئازادی، بە دڵە ئازاکانتان، پاڵەوانانە و به‌ ڕۆحی جەنگاوەرانە وەڵامتان داوەتەوە و شەڕێکى خۆپاراستنى مافدارانەتان بەشێوەیەکى سەرکەوتوانە بەڕێوە دەبەن. شاری عەفرین لە کەسایەتیى ئاڤێستا خابوور، بارین کۆبانێ و سلاڤاندا بە پێشەنگایەتیى ژنان و بەرخۆدانى فیداییانە باشترین وەڵامى شکۆمەندانە و کاریگەرانەى بە سیستمى باوکسالاری، فاشیزم، دیکتاتۆری، جیهانى پیاوى باڵادەستى زاڵم، پیلانگێڕ و ساختەکار داوه‌ته‌وه‌. ئازادبوونی ژن، کوردبوونى ئازاد، بڕیارمەندیى ژیانێکى جوان و پێكه‌وه‌ژیانی گەلان لە عەفرین جارێکی دیكه‌ شین ده‌بێت.

هاوڕێیانى قارەمان، هەڤاڵانى ژنى پێشەنگى ئازادی و بەرخۆدان

بە رۆحى ئەو ژیانە ئازادە، کە لە رۆحی بەرخۆدانى عەفریندا خۆڵقێندراوە، ئێمە بە دڵخۆشی و سەربڵندیی بەرخۆدانەکەى ئێوەوە رۆژى ٨ى مارسی ٢٠١٨، رۆژى ژنانى ڕه‌نجده‌ری جیهان لە هەموو هێزەکانمان کە لە ئەرکى خۆپاراستندان پیرۆز دەکەین. ژن، گەلی کورد، گەلانى تورکمەن، عەرەب، ئەرمەنی، ئاشووری، کۆمەڵگەى ئێزدى، عەلەوی، مەسیحی، جووله‌كه‌ و مسوڵمان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بە رۆحی بەرخۆدانى عەفرینەوە بەهاری ٨ى مارسی ٢٠١٨ دەستپێدەکەن.

بە ڕەنگى عەفرین، لەو خاکە جوانەدا، لەو جوگرافیا بێ وێنەیەدا، لە بن دارە زەیتونەکاندا و بە رۆحی ئازادییەوە، ژیانى نوێ و ئازاد سەرلەنوێ دەخوڵقێندرێت. بەرخۆدانى عەفرین لە ئێستاوە بووە بە ئەفسانە، بووە بە هەڵبەست و گۆرانی و لە دڵی مرۆڤایەتیدا ده‌نه‌خشێنرێت. لەبەر ئەوەش ئەو ڕۆحە یەکێتی و ئازادیى گەلی کورد، خوشك و برایەتى، هێڵى ئازادیى ژنان، ئیرادەى ئازادى گەلان و مرۆڤایەتى، بە پێشەنگایەتیى ژنان و ژیانى نوێ لە عەفرین سەردەکەوێت.

 

ر. م