ده‌ستان گولشا گه‌ریلای یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژاستار سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر به‌رپرسیاره‌تییه‌كانی گه‌لی تورك و داوایان لێ ده‌كات زیاتر له گه‌لی كورد تێبگه‌ن.
ژماره‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه له‌پێناو ئازادی ڕوو له چیا ده‌كه‌ن، ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌بێت. یه‌كێك له‌وانه‌ش گه‌ریلای یه‌ژا ستار ده‌ستان گولشا-یه كه به نه‌ژاد توركمانه. ده‌ستان له ١ی ئه‌یلوولی ٢٠١٥ له ئامه‌د به‌شداری ڕیزه‌كانی گه‌ریلا بوو. ئه‌و به‌زانابوون ڕۆژی ١ی ئه‌یلوولی هه‌ڵبژاردووه كه ڕۆژی جیهانیی ئاشتییه. هه‌میشه سه‌رنجی له‌سه‌ر ڕاستینه‌ی كورد و كوردستان بووه، له‌گه‌ڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا سه‌رنجی خۆی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر هێزێكی ڕێكخراو. ده‌ستان گولشا ده‌ڵێت: به شۆڕشی ڕۆژئاوا من به‌ڕوونی له ئایدیۆلۆژیای ڕێبه‌رایه‌تی و ئامانجی په‌كه‌كه تێگه‌یشتم. تێگه‌یشتم كه ڕێی چاره‌سه‌ری، ئایدیۆلۆژیای ڕێبه‌رایه‌تییه. ده‌ستان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كۆمه‌ڵكوژی ٢٠ی ته‌مووزی ٢٠١٥ی پرسووس بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و به‌شداربێت له ڕیزه‌كانی گه‌ریلا.
«ئێمه له‌پێناو هه‌موو گه‌لان تێده‌كۆشین»
ئه‌و گه‌ریلا توركمانه‌ی یه‌ژا ستار ده‌ستنیشانی كرد كه بزووتنه‌وه‌ی ئازادی به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاكاریی له زمان، ئایین و نه‌ژاد بكات، له‌پێناو هه‌موو مرۆڤایه‌تی تێده‌كۆشێت. وتی: له كه‌سایه‌تی گه‌لی كورددا، بۆ هه‌موو گه‌لان تێده‌كۆشین، ئه‌م تێكۆشانه به‌شێوه‌یه‌كه كه له هه‌موو جیهان بڵاوده‌بێته‌وه.
ده‌ستان باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و له چه‌ندین شار چووه‌ته خوێندنگه‌كان و بینیویه‌تی كه كۆمه‌ڵگه‌یان خستۆته چ دۆخێكه‌وه.
«ئه‌و شاره‌ی منی لێ گه‌وره بووم، شارێكی جیهانگیر بوو كه ژماره‌یه‌كی زۆری كوردی لێ ده‌ژین. له‌وێ، منداڵانی كورد كه له گه‌ڕه‌كی ئێمه بوون، چاره‌سه‌ری پزیشكی نه‌ده‌كران. له نزیكه‌وه ئاگادارم كه چه‌ندین منداڵ ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورد بوون، چاره‌سه‌ر نه‌كران و مردن. نه‌ژادپه‌رستییه‌كی زۆر سه‌خت هه‌بوو.»
«به‌شداربوون فیداكارییه»
گه‌ریلای یه‌ژا ستار ده‌ستان گولشا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه په‌روه‌رده‌ی خوێندنگه‌كان و مێژووی ساخته كه باسی ده‌كه‌ن، به‌شی گێڕانه‌وه‌ی ئاستی نه‌ژادپه‌رستی ده‌كات. ده‌ڵێت: ڕێگه به بۆچوونێكی جیاواز و پرسیارێكی جیاواز نه‌ده‌درا.
ده‌ستان گولشا ده‌ڵێت، ئه‌و به‌شداری ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه بووه، به‌ڵام له‌پێناو به‌شداربوونێكی ڕاسته‌قینه هه‌وڵدانێكی گه‌وره پێویسته؛ به‌شداربوون فیداكارییه، خۆفیداكردنه.
«پێویسته بتوانن له گه‌لی كورد تێبگه‌ن»
ئه‌و گه‌ریلا توركمانه‌ی یه‌ژا ستار هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه شه‌ڕی ئه‌و له‌پێناو گه‌لی توركیشه.
«ئێمه له‌پێناو گه‌لی خۆمان شه‌ڕ ده‌كه‌ین كه ونمان كردووه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌سه‌ربه‌رزی سه‌یری ڕووی منداڵه‌كانمان بكه‌ین، شه‌ڕ ده‌كه‌ین. هه‌ر بۆیه به‌رپرسیاره‌تی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌موومان. پێویسته بتوانن به چاوی كوردستان سه‌یری جیهان بكه‌ن و زیاتر له گه‌لی كورد تێبگه‌ن. بانگه‌شه‌ی ئێمه هێنده گه‌وره‌یه كه به‌شی هه‌موو جیهان ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ی له ڕاستی تێبگه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی خۆیان هه‌ڵسن، پێویسته بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد به‌باشی بناسن و لێی تێبگه‌ن.»
s.m