گه‌ل و گه‌ریلا له‌ بادینان پێكه‌وه‌ ٨ی مارسیان پیرۆز كرد

٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕه‌نجده‌ر له‌ هه‌رێمی بادینان له‌ لایه‌ن گه‌ل و گه‌ریلا پیرۆز كرا.

به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان له‌ گوندی خێزانكێ-ی سه‌ر به‌ شاری ئاكرێ له‌ هه‌رێمی بادینان، ئاهه‌نگێك به‌ڕێوه‌چوو.

ئاسایشی ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ لایه‌ن گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار دابین كرا و گه‌ل و گه‌ریلا پێكه‌وه‌ ٨ی مارسیان پیرۆز كرد.

له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا سڵاو له‌ به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانی‌ عه‌فرین كرا و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد به‌رخۆدانی عه‌فرین سه‌رده‌كه‌وێت.

له‌ دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌یاننامه‌ و پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین وتار، كۆڕۆی گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار چوونه‌ سه‌ر شانۆ و چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییان پێشكه‌ش كرد.

s.m