فەرمانداره‌تیی یەپەژە دەربارەی «بەرخۆدانی سەردەم» كه ژنان به به‌رخۆدان و فیداكاریی خۆیان پێشه‌نگایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
به‌یاننامه‌كه بە وته‌ی «لە مێژووی هەر گەلێکدا کۆمەڵێک به‌ها هه‌ن، لە مێژووی گەلی ئێمەشدا به‌رخۆدان هه‌ن کە بە پیتی زێڕین نووسراونه‌ته‌وه.» ده‌ستیپێكردووه.
«به‌رخۆدانی سەردەم کەوتە ڕۆژی ٤٤-ەمینەوە. بێگومان بەرخۆدانی سه‌رده‌م میراتی کۆبانێ-یە کە ئەمڕۆ لە چیای كورمێنج درێژه‌ی پێده‌درێت. ئەوە ڕاستینەی ژیانێکی جوانه کە بە دەیان کچ و کوڕ بۆ خاكی خۆیان، ژیانی خۆیان ده‌كه‌نه قه‌ڵغان و هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌ی خۆیان له به‌رانبه‌ر هه‌موو دڕندەییه‌كی ده‌وڵه‌تی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی هاوپه‌یمانی كه داعش، ئه‌لقاعیدە و ئه‌لنووسره-ن، خۆڕاده‌گرن. ڕۆژانە هێرشی دڕندانه ده‌كرێته سه‌ر هەرێمی عەفرین، له‌و هێرشانه‌دا ئامانج قڕكردنی گه‌لێكه. دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەیەوێت لەسەر ڕێچکەی عوسمانییەکان به‌رده‌وام بێت. وه‌ك باب و باپیری خۆیان به‌دوای تاڵانكاریدا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عه‌فرین زۆر ڕوونه ئه‌وه‌یه.»
له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌په‌ژه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، به ڕۆحی ئارین میركان و ئا‌ڤێستا خابوور به‌رخۆدانی سه‌رده‌م به‌رده‌وامه. له عه‌فرین به ڕۆحی خۆڕاگرانه‌ی ژنی كورد مێژوو ده‌نووسرێته‌وه. یه‌په‌ژه داگیركه‌ران ده‌تۆقێنێت و له هه‌مان كاتدا له دڵی داگیركه‌راندا بووه به ترسی هه‌ره‌گه‌وره.
«له عه‌فرین، چیای كورمێنج بووه‌ته درێژه‌پێده‌ری داستانی مشته‌نوور. هه‌ر وه‌ك چۆن ئارین میركان چه‌ته‌كانی له‌ناوبرد و له هه‌موو ئه‌و دڵانه‌ی بۆ ئازادی لێ ده‌ده‌ن بوو به هیوا، به هه‌مان فیكر و ڕامان ئا‌ڤێستا خابوور به بوێرییه‌كی گه‌وره هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ری تێك‌شكاند و به به‌رخۆدانی خۆی چیای كورمێنجی جوانتر كرد.»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌په‌ژه‌دا هاتووه: ٤٤ ڕۆژه ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به فڕۆكه، تانك، ئۆبوس، كاتیۆشا، هاوه‌ن و هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو هێرش ده‌كاته سه‌ر خاكی عه‌فرین. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و دڕندایه‌تییه‌ی ده‌كرێت، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه\یه‌په‌گه قاره‌مانانه خۆڕاده‌گرن. ئه‌و ته‌كنیكه‌ی هه‌تا ئێستا له دژی عه‌فرین به‌كارده‌هێنرێت، له دژی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك به‌كارهێنرابا، نه‌یده‌توانی ٤٢ كاتژمێر خۆی ڕاگرێت.
«له‌و به‌رخۆدانه‌ی كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌بینرێت كه ئیراده‌ی ئێمه و گه‌لی ئێمه له هه‌موو جۆره‌كانی ته‌كنیك پێشكه‌وتووتره. به‌و ڕۆڵه‌ی له عه‌فرین گێڕامان، جارێكی دیكه ئه‌و ڕاستییه‌مان پیشانی ته‌واوی جیهان و مرۆڤایه‌تی دا. بێگومان هه‌تا یه‌كێك له ئێمه مابێت، ڕێ به ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی ناده‌ین عه‌فرین داگیر بكات.»
یه‌په‌ژه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له به‌رانبه‌ر هێرشه دڕندانه‌كان بۆ داگیركردنی خاكی ئێمه، به باوه‌ڕی، خۆشه‌ویستی و تێكۆشان هه‌موو پیلانه چه‌په‌ڵه‌كانی هێزه هه‌ژموونگه‌راكان پووچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه. یه‌په‌ژه ده‌ستنیشانی كردووه، هه‌ركه‌سێك كه له‌سه‌ر عه‌فرین سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ی چه‌په‌ڵ ده‌كات با بزانن كه له عه‌فرین شه‌ڕڤانانی ئازادی، درێژه‌پێده‌ری تێكۆشانی ئارین، ڕێڤان، په‌یمان، ده‌ستینا، ئا‌ڤێستا و بارینه‌كانن و ڕێ ناده‌ن كه ئه‌م سه‌ودا و مامه‌ڵه چه‌په‌ڵانه به ئه‌نجام بگه‌ن.
«وه‌ك فه‌رمانداره‌تیی یه‌په‌ژه، ئێمه سڵاو له گه‌لی خۆمان له شه‌نگال، جزیر، كۆبانێ، ڕه‌قا، ته‌بقا، دێره‌زۆر، حه‌له‌ب، شاندی ژنانی كوردستان كه له باشووری كوردستان هاتوون ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها به دڵ و گیان سڵاو له ژنانی خۆڕاگر، ژنانی عه‌فرین كه ڕۆژانێكه له‌ته‌نیشت شه‌ڕڤانه‌كانی خۆیان وه‌ستاون، ده‌كه‌ین. ئێمه ده‌ڵێین كه وه‌ك یه‌په‌ژه هه‌تا دوایین دڵۆپی خوێن بێ ناوبڕ درێژه به تێكۆشانی ئازادی ده‌ده‌ین.»
فه‌رمانداره‌تیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه ڕایگه‌یاندووه: ئه‌و جیهانه‌ی كه ئێمه‌ی تێداین نادادپه‌روه‌ره، هه‌موو كه‌س هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین ده‌بینێت، به‌ڵام هه‌موو كه‌س چاو، گوێ و زمانی خۆیان گرتووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه پیشان ده‌دات كه له جیهاندا دادپه‌روه‌ریی سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی سپی، ڕاست نییه. ئه‌گه‌ر ڕاست بوایه ئه‌وه‌نده منداڵ و ژن نه‌ده‌كوژران. ئێمه باوه‌ڕمان به هێزی خۆماڵیی خۆمان هه‌یه و هه‌رگیز پشت به هیچ كه‌س و هێزێك نابه‌ستین. ئێمه چاوه‌ڕوانیمان له هیچ كه‌س نییه و نابێت. با هه‌موو كه‌س بزانێت كه له عه‌فرین قڕكردنی گه‌ل هه‌یه. ئه‌و كه‌س و هێزانه‌ی به‌خۆیان ده‌ڵێن پارێزه‌ری مرۆڤه‌كان با ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
«وه‌ك فه‌رمانداره‌تیی یه‌په‌ژه ده‌ڵێین، هه‌تا خه‌یاڵه‌كانی شه‌هیده‌قاره‌مانه‌كانمان به‌دی ده‌هێنین، تێده‌كۆشین. گه‌یاندنی ئاڵای تێكۆشانمان به ئاسمانه‌كان، ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئێمه‌یه. بۆ پاراستنی به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان و گه‌لی خۆمان چی پێویست بێت ده‌یكه‌ین.»
یه‌په‌ژه له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی ئازادیخوازه و به‌رخۆدانی سه‌رده‌م ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ڕزگار ده‌كات.
s.m