یەپەژە شەڕڤانی ئینتەرناسیۆناڵی خۆی ئانا کەمپڵ-ی بە بیر هێنایەوە

فەرمانداریەتی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە، دەستنیشانی کرد کە شەڕڤانێکی ئەوان بە ناوی ئانا کامپێڵ(هێلێن) بۆ ئەوەی کە بەرەو ڕووی فاشیزم ببێتەوە چووە عەفرین و لە شەڕێکی قارەمانانەدا گیانی بەخت کرد.

ێەپەژە ڕایگەیاند :ئێمە بەڵین ئەدەین بە شەهیدانی خۆمان کە موژدەی  ئازادی دیاری گەلان و سەرکەوتن دیاری ژنان بکەین .

فەرمانداریەتی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە،دەربارەی شەهید بونی شەڕڤانی بەریتانی خۆی (ئان اکەمپێڵ)"هێلێن" بەیاننامێکی بڵاو کردەوە.

 لە بەیاننامەکەی یەپەژەدا هاتووە، لە سەر خاکی ڕۆژئاوا لە دژی فاشیزم کە دوژمنی مرۆڤایەتییە تێکۆشانێکی ئینتەرناسیۆناڵ ئەنجام دەدرێت.

یەپەژە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند؛هەر لە سەر ئەو ئەساسە لە دەسپێکی شۆڕشی ڕۆژئاوا تاکوئەم کاتە بە سەدان ژنی ئینتەرناسیۆناڵ بەشداری ناو ڕیزەکانی یەپەژە بوون  و لە بەرەی هەرە پێشەوەی شەڕدا لە دژی لە دژی فاشیزم دەجەنگن.

فەرمانداریەتی گشتی یەپەژە ڕایگەیاند کە هەڤاڵی ئەوان "هێلین قەرەچۆخ" کە بەڕەگەز بەریتانییە یەکێک لە ئەو شەرڤانە ئینتەرناسیۆناڵەنەی ناو یەپەژە بوو.

هەڤاڵ هێلین هێرشی سەر قەرەچۆخ کە لە ٢٥ی نیسان/٦ی گووڵان-ی ٢٠١٧ پێ قەبول نەکرا وبە ناوی هێلین قەرەچۆخ بەشداری  شوڕشی ڕۆژئاوا بوو، و بەشداری لە ئۆپراسیۆنی گردەلولی جەزیرە کرد.

فەرمانداریەتی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە ڕایگەیاند کە هێلین قەرەچۆخ)ئانا کەمپێڵ ، لە کاتی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر عەفرین بە ئیسراری خۆی بەشداری بەرخۆدانی سەردەم بو لە عەفرین و شان بە شانی شەڕڤانان لە دژی داگیرکاری وفاشیزمی تورکیا شەڕی کرد و لە ئەنجامدا لە ڕیکەوتی ١٥ی ئادار/٢٤ی ڕەشەمە لە شەڕێکی قارەمانانەدا لەگەڵ ٣ی هەڤاڵی خۆی گەیشتنە کاروانی شەهیدان.

لە کۆتایی بەیاننامەکی یەپەژەدا هوتووە؛ کە ئێمە بەڵین ئەدەین کە درێژەدەری ڕێگەی شەهیدان بین و بۆ گەیشتن بە ئازادی هەتا دوایین هەناسە بەرخۆدان بکەین.

ک-ش