یەپەژە؛٨ی مارس ئەکەینە تؤلەسەندنەوەی سەردەم

فەرماندەیەتی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن- یەپەژە،بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنانی تێکۆشەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، وئاماژەی بە هێرشی داگیرکارانەی سەر عەفرین کرد.

لە ڕاگەێندراوەکەی یەپەژەدا هاتووە ،کە بە  خاوەنداریەتی وپێشەنگایەتی ژنان، ٨ی مارس بکەینە توڵە سەندنەوەی سەردەم .

یەپەژە ڕایگەیاند: بە هاتنی بەهار بەرخۆدان و ڕۆحی ئازاد ژیان  نوێ دەکرێتەوە ، لە سەروبەندی بەرخۆدانی بەرزی عەفریندا ژنانی جیهان ڕۆژی ٨ی مارس پیرۆزدەکەن، ٨ی مارس لە ڕێبەر ئاپۆ، هەڤاڵی ژنان و هەموو ژنانی جیهان و کوردستان و باکوری سوریا و شەڕڤانانی بەرخۆدانی سەردەم پیرۆزدەکەین، یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە و بەڵێنی تێکۆشان دووبارە دەکەینەوە.

لە بەردەوامی دا یەپەژە ڕایگەیاند: ژنان لە مێژوودا هەمیشە لە دژی دەسەڵاتداری و داگیرکاری بەرخۆدانیان کردووە و هەرگیز ڕێگایان نەداوە بەهاکانی کۆمەڵگە لەناو ببەن، ژنان لە سەرەتای مێژووەوە تا ئێستا بۆ پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگە لە ڕیزەکانی پێشەوە بوون و لە بەرامبەری دڕندایەتی  سیستمی دەوڵەت- نەتەوەدا وەستاونەتەوە، بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات و یەکسان باجی قورسیان داوە، ژنانی پێشەنگ لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لە لایەن سیستمی باڵادەستەوە لەناوبراون، بەڵام هەقیقەت شتێکە کە هەرگیز لە ناوبرێت.

یەپەژە ڕاشیگەیاند: سوپای داگیرکەری تورکیا پێشکەوتووترین تەکنۆلۆجیای شەڕ بۆ هێرش بۆ سەر گەلانی عەفرین بەکاردێنێت، ئەو کۆمەڵکوژییەی لە عەفرین بە سەر گەلەکەمان دێت ئەنجامی ڕێککەوتنی قێزەونی دەوڵەتە داگیرکەرەکانە، گەلی کورد جارێکی دیکە لە عەفرین خیانەتێکی مێژوویی لە بەرامبەردا کرا، بەڵام ژنان لە عەفرین بە دروشمی "بەرخۆدانی سەردەم دەبێتە کۆتایی داگرکاری" لە دژی بیرکردنەوەی دەوڵەت -نەتەوەدا دەوەستن و تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی بەرزدەکەنەوە.

لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوی یەپەژە دا هاتووە: ئێمە وەک یەکینەکانی پاراستنی ژنان بە ئامانجی  پاراستنی بەها شۆڕشگێڕانەکان و پێکهێنانی کۆمەڵگەی دیموکرات لە سەر بنەمای فەلسەفەی نەتەوەی دیموکرات خۆمان رێکخستووە، یەپەژە لە دژی داعش و ئەمڕۆش لە دژی داگیرکاریی سوپای تورکیادا لەلایەن هەموو ژنانەوە تێکۆشانێکی مێژوویی ئەنجام داوە، ئەو بەرخۆدانە و باجەکانی بووە بە بەشێک لە میراتی مێژووی تێکۆشانی ژنان، تا کۆتایی پشتگیریی ئەو میراتە دەکەین، ئەو ڕێبازە ڕووناکیکەری ڕێگای ئازادییە و بەڵێن دەدەین لەو ڕێبازە پیرۆزەدا تا سەرکەوتن بەرخۆدان بکەین.

لە کۆتاییدا یەپەژە بانگەوازیی ژنانی جیهانی کردووە، کە لە خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی سەردەم بکەن و ببنە بازنێکی بەهێز.

ک-ش