٢٢٠ رۆژە رۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد دەستبەسەرە
٢٢٠ رۆژە هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژنیوز سلێمان ئەحمەد دەستبەسەرە. ئەو رۆژنامەنووسە رۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەلایەن پەدەکەوە رفێندرا.
٢٢٠ رۆژە هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژنیوز سلێمان ئەحمەد دەستبەسەرە. ئەو رۆژنامەنووسە رۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەلایەن پەدەکەوە رفێندرا.
هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژنیوز سلێمان ئەحمەد رۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ سەردان و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی چووبووە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەڵەب. سلێمان رۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەم کاتێک دەیویست لە دەروازەی پێشخابورەوە بگەڕێتەوە بۆ باشووری کوردستان، لەلایەن هێزەکانی پەدەکەەوە رفێندرا و دوای زیاتر لە ٧ مانگ پاڕێزەرانی توانیان چاویان پێی بکەوێت.
ئەو رۆژنامەنووسە ماوەی ٢٢٠ رۆژە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکراوە.
هەفتەیەک دوای شوێنبزرکردنی سلێمانی ئەحمەد، ئاسایشی پەدەکە لە دهۆک بە راگەیەندراوێک دانی بەوەدا نا کە ئەو رۆژنامەوانەی رفاندووە و لەهەمان کاتدا بە بانگەشەی ئەوەی 'سلێمان ئەحمەد بەهۆی کاری رۆژنامەوانیەوە دەستبەسەر نەکراوە' هەڕەشەی سەپاندنی سزای قورس لەو رۆژنامەوانە کرد. ئەمەش لە کاتێکدایە سلێمان ئەحمەد ماوەی ٥ ساڵ بوو لە بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژنیوز کاری دەکرد.
دواجار و پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوت مانگ، لە ژێر گوشاری رۆژنامەوانان، سەندیکا و رێکخراوەکان لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، رۆژی ٢٢ی ئایار رێگە بە پاڕێزەران درا لە زیندانی ئاسایشی دهۆک بۆ یەکەم جار چاویان بەو رۆژنامەنووسە بکەوێت.