ڕاپۆرتی "دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە" درا بە دایە مەقبوڵە ئوزەری تەمەن ٨٠ ساڵ

دایە مەقبوڵە ئوزەری تەمەن ٨٠ ساڵ بە چەندین نەخۆشییەوە زیندانیکراوە و پارێزەرەکانی داوای ئازادکردنیان کردووە، بەڵام پزیشکانی دەوڵەتی تورک لە راپۆرتێکدا نووسیویانە "دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە" و بەو هۆیەوە لە زیندان ئازاد نەکرا.

دایە مەقبوڵە ئوزەری تەمەن ٨٠ لە ٩ی ئایاردا لە ناوچەی ئارتەمێنتی وان بە تۆمەتی یارمەتیدانی ڕێکخستن سزای ٢ ساڵ و یەک مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.

دایە مەقبوڵە بەهۆی زۆریی تەمەن و نەخۆشییەکانیەوە بە ڕێژەى سەدا ٥١ کەمئەندامە، بۆیە پارێزەرەکانی داوایانکردووە لە زیندان ئازاد بکرێت، چونکە توانای مانەوە و پێڕاگەیشتن بە خۆی لە زینداندا نییە، بەڵام لەلایەن لیژنەى نەخۆشخانەى فێرکاریی وانەوە و لە ژێر رێنمایی دەزگا ئەمنییەکانی دەوڵەتى تورک دا لە راپۆرتێکێدا لەبارەی دۆخ و تەندروستیی دایە مەقبوڵەوە نووسیانە "دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە" و بەو هۆیەوە لە زیندان ئازاد نەکرا.

ژ.ت