بە بێ خۆپاراستن بەها و خاکی هیچ گەلێک نامێننەوە

گەریلا بە بەرخۆدانەکانی لە دژی داگیرکاری و خیانەت پارێزگاری لە خاکی کوردستان دەکات. پێویستە گەلی باشووری بەزووترین کات خۆپاراستن بە بنەما بگرن، خاوەنداری لە گەریلا بکەن و ڕێگە لە خیانەت و داگیرکاری بگرن.

گەلی کورد و هەموو ئەو گەلانەی لە کورستاندا دەژین، بە سەدان ساڵە ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی دەوڵەت بوونەتەوە. بۆ ئەوەی گەل نەبێت بە خاوەن ئیرادە و بڕیارداری بەهێز، سیستەمێکییان پێشخستووە کە هەموو گوشارێکی لە خۆگرتووە. دەزگا و دامەزراوەکانیان لەسەر بنەمایەک بونیات ناوە کە گەل هیچ کاتێک نەتوانێ لە دژی دەوڵەت بوەستێتەوە. بەربەستی زۆرداری و زوڵمیان بە دەستی پیاوانەوە پەرەپێ دەدەن و بەم شێوەیە هەموو ماڵێک بە تایبەت لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا دەهێڵێتەوە. بە یارمەتی باوک، برا و پیاوانی دڵسۆز سیستەمی دیکتاتۆری ژیان لە قاڵب دەدەن و ئەو شێوەیەی دەیەوێت فۆرمەلەی دەکات.

کۆمەڵگەیەکی بە مۆدێلی پرۆتۆ-دەوڵەتەوە عەقڵێتی دەسەڵاتداری دامەزراندووە. سیستەمێکی شەڕی تایبەتی نەتەوەپەرستی دەستپێکردووە. زهنیەتی سەردەستەیی کە لە بنەماڵەدا دەستپێدەکات، لە تەمەنێکی بچووکەوە فێری مرۆڤاکان دەکرێت و ئەم سیستەمە وەک بەربەستێکی هەڵنەوەشاوە لە پێش مرۆڤەکاندا دادەنرێت. سیستەمێکی وا نەخشەڕێژ و پێشخراوە کە هیچ شێوەیەک کەس نەتوانێت هەڵیوەشێنێتەوە. دەوڵەت بۆ ئەوەی بتوانێت بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی کاردانەوەکان ببینێت، باڵادەستی خۆی هەمیشەیی بکات هەموو کاتێک پێویستی خۆی بە بنەماڵەیەکەی  پرۆتۆ-دەوڵەتی بینیوە. بەڵام پێویستییەکانی بنەماڵە، کەسایەتی و کۆمەڵگە بە دەوڵەت نیە. لە ڕاستیدا بە بێ دەوڵەتییەوە مرۆڤ دەتوانێ لە هەر بارودۆخێکدا ئارامتر و ژیانێکی بە حورمەت بژییت. مانای ژیان ئەو کاتەیە کە کۆمەڵگە بە ئیرادەی خۆیەوە بژییت، لەو کاتەشدا دەتوانێت بەر حەقیقەتی خۆی بکەوێت. لە بێدەوڵەتیدا هەموو شتێک ئەگەری دەستەبەربوونی هەیە. بەڵام ئەم حەقیقەتە بۆ دەوڵەت وانیە. هەرکاتێک دەوڵەت نەیتوانی دەسەڵاتداری خۆی لەسەر گەل بەڕێوەبەرێت، ئەوا ناشتوانێت بەردەوامی بە هەبوونی خۆی بدات. بەبێ گەل هیچ نیە و مەحکومە بە شکست. لێرەدا وەک چۆن بوونی هیچ مانایەک دەرنابرێت، نەبوونیشی هیچ شتێک ناگەیەنێت. ڕەنگە دەوڵەت ئامانجی سیستەمێکی سەردەست بێت، بەڵام هیچ مانایەکی نیە.

لۆژیکی دەوڵەت- باوک

دەوڵەت خۆی بەرهەمی عەقڵێتی سەردەستەیی و عەقڵێتی دامەزراوەییە. سیستەمی دەستبەسەرداگرتن، تاڵانکردن، درۆ، فریودان، ڕەنج خۆر و ئەشکەنجە، بە کورتییەکەی هەموو شتێکی خراپ لە بنەمای بوونی دەوڵەتدا هەیە و وەک دەشزانرێت دەوڵەت هیچ شتێکی نیە. سیستەمێکە کە خۆی لەسەر بەرهەمهێنان و سەرچاوەی خەڵک و کار و تەنانەت لەسەر دەستبەسەرکردنی مرۆڤەکان بنیات دەنێت. دەوڵەت ئامرازی چەوساندنەوە، ئامرازی ترسە. سیستەمی نکۆڵیکردن و ئاسمیلەکردنە. دامەزراوەیەک نییە بۆ بەرژەوەندی گشتی. بۆیە گەل بە هیچ شێوەیەک پێویستی بە دەوڵەت نییە. مرۆڤەکان یاسا و ڕێسا و داب و نەریتی خۆیان هەیە. ئەم نەریتانە لەسەر بنەمای سەردەمەکانی پێشوو دامەزراون، ئەو یاسایانەی کە مرۆڤەکان دەتوانن خۆیان بەڕێوەببەن و بە پێی ئەگەر و بارودۆخی خۆیان وەڵامی کێشەکانیان بدەنەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​گەل دەسەڵات و ئیرادەی خۆی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی خۆی. بە یەکڕیزی و پێکەوەیی دەتوانن هەموو کێشەکان چارەسەر بکەن. بەڵام سیستەمێک بە شێوەیەک بنیات نراوە کە ئەو چەمکەی کە خەڵک و کۆمەڵگا بە بێ دەوڵەت ناتوانن خۆیان بەڕێوە ببەن، لە مێشکی خەڵکدا هەڵکەنراوە و بۆتە میتۆدێکی دامەزراو. لە ڕاستیدا ئەم سیستەمە لە بنەمالەشدا دامەزراوە. بۆیە دەوڵەت وەک باوکێک لەلایەن کۆمەڵگاوە سەیر دەکرێت. لە کەمپەکانی دەوڵەتدا ئەم نەریتە هەر لە منداڵییەوە دەخوێندرێت.

خۆپاراستن پێویستە چۆن بەهێزبکرێت؟

وەک لەسەرەوەش ئاماژەم پێکردووە شەڕ ئامرازێکی دەسبەسەرداگرتن، تاڵانی، وێرانکردن و قڕکردنە کە لە لایەن دەوڵەتەوە نەخشەڕێژکراوە. شەڕکردنێک کە گەل بە ئیرادەی خۆیەوە بەڕێوەیببات و هەڵگری هۆکاری ڕەوا بێت، نابێت بە ئامرازی شەڕ بچوێنرێت. دەوڵەتیش بۆ ئەوەی بوونی خۆی پێكبهێنێت، هەموو جۆرە ڕێبازەکانی شەڕ لەبەرامبەر گەل پێشدەخات و بە ئامانجی پەیوەستکردن و کۆیلەکرد بەردەوامی بە شەڕ دەدات. هەر بۆیە گەلان و کۆمەڵگەکان بۆ پاراستنی خۆیان پێویستییان بە شەڕ هەیە. چونکە لە بنکەی کۆمەڵگاکاندا ملکەچبوون، قبوڵکردنی کۆیلایەتی، بێدەنگی، قبوڵکردنی هەراسانکردن، تاڵانکردن و لەناوبردن ئاسان نییە. ئەگەر کۆیلەش بێت هەرگیز ئەم ڕاستییە قبوڵ ناکات و سروشتی ئیرادەکەی بەرەو یاخیبوونێکی ڕاستگۆیانە دەبات. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دەوڵەت هەموو جۆرە شێوازێکی تایبەتی شەڕی لەناو خەڵکدا جێگیر کردووە. پۆلیس ،سەرباز، میت، سیخوڕ و هەموو جۆرە تەکنیکێک کە هەواڵگری لەخۆدەگرێت ٢٤ کاتژمێر لە ناو کۆمەڵگەدایە تا ئەوەی کۆمەڵگە کۆنترۆڵ بکات، گوشار دروست بکات، هێز بەکاربهێنێ و بکوژێت. بەو سیستەمە یاساییەی کە مافی ئەوەی پێدەبەخشێت هەموو شتێک بکات. هەروەها لە ڕێگەی تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و سۆشیاڵ میدیاوە دەستوەردان لە هەموو خانەیەکی کۆمەڵگا دەکات. بەپێی پەیڕەوی یاسای نێودەوڵەتی، هەرچەندە پڕۆسەی دەستبەسەرگرتن کۆتایی پێهاتووە، بەڵام هێشتا ڕێبەری گەلی کورد بە توندترین ئەشکەنجە و دابڕانەوە دەستبەسەردەکرێت. ساڵانێکە هەرکەسێک دژایەتی ئەمە بکات و لە تەنیشت عەبدوڵا ئۆجالان بوەستێت و بۆ بەهاکانی بوەستێت و بەرگری لە ئیرادە و کوردایەتی بکات و داوای ناسنامەیەکی ئازاد بکات، دەگیرێت و زیندانی دەکرێت. زیاتر لە ١٠ هەزار زیندانی کە تاکە تاوانیان داوای ئازادییە، هەرچەندە ماوەی "سزادان"یان تەواو کردووە، هەرچەندە پێداویستییە ژیانییەکانیان دابین نەکراوە دەکوژرێن، بەڵام ئازاد ناکرێن. لە بەرامبەر لۆژیکی شەڕدا کە دایکی تەمەن٧٠ و ٨٠ ساڵان دەگرێت، مافی هەموو مرۆڤێکە لە پێناو خۆپاراستندا شەڕ بکات.

بۆ ئەوەی گەل بتوانێت خۆی بپارێزێت پێویستە ئامرازەکانی شەڕ بەدەست بخات

گەر مافێک بە زۆری زۆرداری لەدەست گەل دەرهێنرابێت، زۆر رەوایە گەل خۆی بپارێزێت، لە دژی بوەستێتەوە و شەڕی بکات. لەبەرئەوەی دەوڵەت ڕۆژێک دێت، باوکت، دایکت، خوشک و براکەت، هاوسەر و هاوڕێکەت لێ وەردەگرێت بە بێ ئەوەی پەیوەست بە بوونیان هیچ زانیارییەکت بداتێ، هەتا کۆتایی ژیانت لەوانت دەکات. دەوڵەت بەوەشەوە سنوردار نامێنیتەوە، هەروەها خاک، ماڵ، کار و ڕەنجی تۆ تاڵان دەکات، دەسوتێنێت، دەستیبەسەردا دەگرێت و وە ئەمانە بە بەرچاوتەوە دەکات و پێت دەڵێت 'خاوەنی هەموو شتێکم.' مافی بوونی مرۆڤێکی ئازاد کە مرۆڤ ئازاد دەکات، دەستیبەسەردا دەگیرێت. ڕێبەری گەلی کورد وەک ڕێبەرێک کە ئەم سیاسەتانەی دەوڵەتی بینی و گەلانی بندەستی بە ستراتیژی خۆپاراستن و پاراستنی ڕەوا بە ڕێکخستن کرد، چارەسەری پێشکەشکرد بەوەی سەرهەڵدەن و ڕێگەی بۆ ڕزگاری گەلان کردەوە.  ئەو ڕێبەرێکە کە بە ڕێکخستنی مافەکان و بنیاتنانی یەکڕیزی و بنیاتنانی ئەڵتەرناتیڤی سەربازی خۆی و بنیاتنانی مۆدێلی ئازادی بۆ کۆمەڵگەکان سەر لە نوێ مافی ژیان بەدەست دەهێنێتەوە. بە ڕێکخستنی گەلی کورد، پێکهێنانی سوپای گەریلا و ڕێکخستنە پاراستنە هەرێمییەکان، خۆپاراستن و پاراستنی ڕەوای گەلی کوردستانی پێکهێنایەوە.

گەریلا ڕێکخستنبوونی خۆجێی و خۆپاراستنی بەهێز کرد

گەریلاکانی ئازادی کوردستان هێزێکە کە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد لە چوارچێوەی تەڤگەری پەکەکەدا، پاراستنی ڕەوای گەل وەک پرۆپاگەندەی چەکداری بەڕێوەدەبات. چونکە تەڤگەرێکە لە گەل پێکهاتووە، بنکەی سەرەکیشی هەر گەلە. ڕۆڵەی گەلەکەی خۆیەتی. ئەمە ستراتیژی شەڕی سوپایەکی گەلە کە زیاتر لە ٥٠ ساڵە هەم لەناو گەریلادا و هەم لەناو گەلدا بەهەزاران شەهیدی داوە، هەتا بێت گەورەتر دەبێت و پێشدەکەوێت. پەکەکە کە پشت بە بناغەیەکی تۆکمە دەبەستێت کە هەرگیز ناڕوخێت و لەناوناچێت، ئێستا مۆدێلی تاکتیکی شەڕە بۆ هەموو گەلانی جیهان. بزووتنەوەیەکی پێشەنگانەی مرۆڤایەتی کە بتوانێت ژیانێکی ئازاد و کۆمەڵگەیەکی ئازاد و مۆدێلی ژنی پێشەنگی ئازاد دروست بکات. سوپای گەریلایە کە بە نزیکەیی لە هەموو شوێنێکی کوردستان، تورکیا، عێراق، ئێران و سوریا بوونی بەردەوامە و بەبێ دوودڵی خەبات بۆ ئازادیی پێکهاتەکان دەکات. سەرەڕای ئەوەی دەوڵەتی تورک لەو شەڕەدا کە ساڵانێکە بەردەوامە، ڕەنگە بە ملیۆنان جار لە دژی سوپای گەریلاکانی پەکەکە دۆڕابێت، بەڵام پێداگری لەسەر شەڕی تاڵانکردن و کاولکاری و زەوتکردن کردووە. دەوڵەتی تورک کە بە هەموو جۆرە چەک و شێوازێکی شەڕەوە هێرش ئەنجام دەدات، لە بەر چاوی هەموو جیهان تاوانی جەنگ دژی سوپای گەریلا ئەنجام دەدات. دەوڵەتی تورک کە زیاتر لە ٤ ساڵە بەردەوامە، هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە و لەپێش ئیرادەی سەرکەوتنی گەریلادا شکستی خواردووە. سەرەڕای ئەوەی کە دەیەوێت بەو شکستە ڕۆژانە لەبەردەمی ڕای گشتیدا پاساو بۆ تاوانە جەنگییەکانی خۆی بهێنێت، کاتێک باسەکە دەبێتە کورد و کوردستان هەموو کەسێک بێدەنگ دەبێت. بەتایبەتی پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی، کە زۆرترین چێژی لێ وەردەگرن و هەر لەمەدا ناوەستنەوە تا کۆتایی خزمەتی ئەم دەسەڵاتدارییە چەپەڵە دەکەن و تابلۆی خیانەت لە مێژوودا دووبارە دەکەنەوە، گەورەترین تاوان و گوناه ئەنجام دەدەن.

پێویستە گەلی باشوور بە ئافراندی خۆپارستنی خۆیانەوە پارێزگاری لە خاکییان بکەن

لە ساڵی ٢٠٢١ەوە شێفی فاشیست ئەردۆغان و خیانەتکاری پەدەکە و بارزانی کە خاکییان پێشکەش بە داگیرکەر دەکەن، خاک و جوگرافیایی کوردستانیان گۆڕیوە. پەدەکە لە چەندین جێگەدا خاڵی پشکنینی دروستکردووە، بەسەفەربەرکردنی هەموو دەرفەتەکانیەوە و بنەکە و بارەگایی دروستکردووە کە ڕێگە دەدات بە سیاسەتی دەستبەسەرداگرتینی تورک و بەهێزتری دەکات. لە نزیک ئەو گۆڕەپانانەنی گەریلای تێدایە، قولە و نوقتەی دروستکردووە کە بە ئاسانی سوپایی تورکی تێدا جێگربووە. بۆچی ئەم دەسەڵاتە بەم شێوەیە بە پێویستی دەزانێت کە بە شێوەیەکی دڕندانە تۆڵە لە گەلەکەی بکاتەوە؟ بۆچی گوشار لەگەلەکی خۆی دەکات وەک کۆیلەیەک لە پێش دەوڵەتێکدا بوەستن؟ بە پاساوی پشتگیردان بە پەکەکە چەندین گوند چۆڵکراون، گوندییەکان دەستگیردەکرێن. بۆردوومانی باخ و باخاتییان دەکرێت.

بۆ ڕاوەستاندی ئەم تاڵانکارییە پێویستە پشتگیری لە گەریلا بکرێت. لەبەرئەوەی پەدەکە ڕێگەی خۆی بۆ باشووری کوردستان دیاریکردووە، بە ئاشکرا بازرگانی و سەودای پێوە دەکات. وەک فرۆشیارێکی خاک و وڵات دەڕواتە ناو زبڵدانی مێژووەوە و گەریلاش وەک تاکە سوپای قارەمان کە خاک و کوردستان دەپارێزێت، لە مێژوودا دەنوسرێتەوە. پێویستە گەلی باشوور هەڵبژێرێت. یان ئەوەتا ڕازیبن بە داگیرکردنی خاکەکەیان یان ئەوەتا لە تەنیشت فیداییەکانی ئازادی کوردستان، سوپای گەریلا کە سات بە سات لە بەرۆخۆداندایە، بوەستن و وڵاتی خۆیان بپارێزن. هیچ بژاردەیەکەی دیکە نیە.

گەلی باشوور کە بە هەزاران شەهیدی داوە، لە دژی ڕژێمی سەددام وەستایەوە. لەماڵ و کەس وکارییان زۆرییان لە دەستدا. بە کیمیابارانی هەڵبجەشەوە لە پاراستنی خۆیان نەوەستان و ڕێگەیان بە دیکتاتۆری نەدا. لە ئێستادا پەدەکە و حکومەتی بارزانی بە دەستەکانی خۆیان ئەم خاکە پیس دەکەن، کە ئەو گەلە خوێنی تێدا ڕشتووە. ئەوانەی خاکەکەیان لەدەست دەدەن ناتوانن بڵێن 'من دەژیم، منداڵەکانم دەژین، ئاژەڵ و باخم هەیە.' بە رۆشتنە سەر مەزاری شەهیدان و خوێندنی نزا ناتوانن ڕۆحی شەهیدان شاد ئاسودە بکەن. بێدەنگبوون لە بەرامبەر خیانەتدا مردنە. هەر لەبەر ئەمەیشە پێویستە گەلی باشووری کوردستان زۆر بە کوت و پڕی لە دژی ئەو کەسانە بوەستنەوە کە هاتوون خاکەکەیان داگیربکەن و هەروەها لە دژی ئەوانەش بووەستنەوە کە رێگە بە داگیرکاری دەدەن، بەو ئیرادەیەوە ئازادی خۆیان بەدەست بهێنن. ئەگەر هەر کەسێک بە ئیرادەی خۆی هەناسەیەک هەڵمژێت، نەتوانێت چەکێک بگرێتە دەست، بەردێک هەڵگرێت، یان مشتێک بەرز بکاتەوە. کەس ناتوانێت ڕێگرییان لێبکات لە خۆپاراستن لە خۆیان. چونکە گەلێکی یەکگرتووە، لە حکومەت بەهێزترە. ئەگەر لە دەنگێک هەڵبڕا ئەوا مانای وایە لەوێ کێشەیەک هەیە و لە بەرامبەردا سەرهەڵدانێک هەیە. گەلی باشوور هیچ شتێکیان نیە تا ئەوەی لە کەس بترسن، هەرخۆی هەموو ئەوکەسانەی خاکی خۆیان دەپارێزن مافدارن.

ئازادی هیچ کاتێک نادرێت، پێویستە بزانێت بەدەستی بهێنێت. گەریلاکانی ئازادی بۆ بەدەستهێنانی ئازادی هەموو شانەیەکی خۆیان داوە بەم دۆزە. بەرخۆدان، تێکۆشین و شەڕی حورمەت کە لەمرۆدا بەڕێوەی دەبات نیشانەی ئەمەیە.