'بە هەست و ئەندێشەمان بە کوردی دەژین'

لە وتارەکانی گردبوونەوەی جەژنی زمانی کوردیدا پەیامی 'ئێمە بە زمانی خۆمان لە هەموو گۆڕەپانێک لە هەست و ئەندێشەمان کوردی بە زیندوویی رادەگرین سیاسەتی بکۆڵیکارانە پوچەڵ دەکەینەوە. دەبێت ئێمە بە هەست، ئەندێشە و ویژدان کوردی بپارێزین"، راگەیەندرا.

لە چوارچێوە چالاکییەکانی ١٥ی ئایار جەژنی زمانی کوردیدا، لە فەنەر ئالای لە گەڕەکی ساحیل کەنتی ناوچەی ئەردیشی وان گردبوونەوەیەک سازکرا.

گردبوونەوەکە بە دروشمی "هەموو کات کورد هەموو شوێنێک کوردی" سازکرا. لە گردبوونەوەکەدا پلاکارد بە نوسراوی "هەموو کات لە هەموو شوێنێک بە کوردی قسە دەکەین، بە کوردی دەخوێنینەوە، بە کوردی دەنوسین، بە کوردی دەژین" و "دەبێت زمانی کورد ببێتە زمانی فەرمی"، "کوردی هەبوونی ئێمەیە"، "بێ زمان ژیان نابێت"، "کوردی دایکمانە" و "ژن، ژیان، ئازادی" هەڵدران.

گردبوونەوەکە بە پشتیوانی دەم پارتی، دەبەپە، هەدەپە، کۆمەڵەی توێژینەوە لە کولتور و هونەری کوردی، بزوتنەوەی ژنانی ئازاد و گۆڤاری دەستار سازکرا. هاوسەرۆکی دەبەپە کەسکین بایندەر، هاوسەرۆکی گەورە شاری وان نەسلیهان شەدال و پەرلەمانتاری دەم پارتی مەحمود دینداریش بەشدارییان لە گردبوونەوەکەدا کرد.

لە وتەیەکدا مەجبورە ئاچیک لە هاوسەرۆکایەتی ئەردیشی دەم پارتی وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی، "زمانی کورد ناسنامەی ئێمەیە. دەبێت ئێمە لە هەموو گۆڕەپانێکدا خاوەنداری لە زمانی کوردی بکەین".

وتاربێژانی دیکەی گردبوونەوەکەش جەختیان لە پارێزگاری لە زمانی کوردی و بەرپەرچدانەوەی سیاسەتەکانی ئاسیمیلاسیۆن و تواندنەوەی کولتوری کردەوە و رایانگەیاند، زمان ناسنامە، مێژوو و هەبوونی کوردە، هەربۆیە بە درێژایی مێژوو سەرباری هەموو گوشار و هێرشەکان گەلی کورد خاوەنداری لە زمانەکەی کردووە.

جەختیشی کرایەوە کە نابێت هیچ بەهایەکی گەلی کورد لەبیر بکرێت و بە ئەندێشە، هەست و ویژدان کوردی بپارێزرێت.

هـ . ب