بە جێگە هێنانی ئارمانجی شەهیدان بۆ ئێمە ئەرکێکی پیرۆزە

ڕۆناهی سەرحەد ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک شەهیدانی مانگی گوڵانی بەبیر هێنایەوە و وتی: " بە جێگە هێنانی ئارمانجی مەزنی شەهیدان مانگی گوڵان بۆ ئێمە ئەرکێکی پیرۆزە. دەبێت خاوەنداریەتی لە شەهیدان بکەین."

ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ڕۆناهی سەرحەد شەهیدانی مانگی گوڵانی بەبیر هێنایەوە و هیرشەکانی دەولەتی داگیرکەری تورکیای بۆسەر خاکی باشووری کوردستان نرخاند.

ڕوناهئ سەرحەد ئەوەی هێنایەسەر زمان ڕاستییەک کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەکەکەی وک  پارتییەکی شەهیدان دامەزراند، ڕاستی خاوەنداریەتی لە میراس و دڵسۆزی  ڕاستەقینە بە شەهیدانە و وتی، " ڕاستی شەهیدان واتا و ئارمانجی تێکۆشان بە ڕەنگێکی زەلال دەستنیشان دەکات. وەک درووستکردنی مێژوو، ئەرکەکان شین دەکەن و هێڵی سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن. لە ڕاستی  شەهیداندا ئێمە بڕیارداری مەزنی شەڕ و پێشکەوتن بەو بڕیارداریە دەبینین. هەستی بەرپرسیارەتی لەهەمبەر مرۆڤایەتی و ڕێبازی تێکۆشان و ژیان بۆ ئێمەی شۆڕشگێڕان و گەلی ئێمە مانیفستی ژیانە. ئەوان گیانی خۆیان فیداکرد، هەتا دواهەناسە شەڕیان کرد و رێگەی ئازادییان ڕووناک کردەوە."

ڕۆناهی وتی، " شەهیدانی مانگی گوڵان بێسنووری ئیرادەی ئازادیان مسۆگەرکرد. لە تێگەیشتن و پێکهێنایدا ئەوان قارەمان و قەدرگران بوون و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا، " تێگەیشتن لە ڕاستی شەهیدان، بەرخۆدان، شەڕکردن و سەرکەوتن و سەرکەوتن لەسەر خەتی شەهیدانە. بەجی هێنانی ئەرکی شۆرشگێڕی ڕۆژانەیە کە شۆرشگێر سەر دەخات."

' سەرخستنی ئارمانجی مەزنی شەهیدان ئەرکێکی پیرۆزە'

رۆناهی سەرحەد ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، " بە جێگە گەیاندنی ئارمانجی  مەزنی ئەو شۆرشگێڕانە کە بۆی گیانی خۆیان فیداکردووە  فەرمانێکی پیرۆزە کە لەبەردەم ئێمەدایە. ئێمە هەڵوێستی رێبەری خۆمان لە هەمبەر راستی شەهیدان دەزانین کە تەنیا بە یادکردنەوەیان پێشوازی لێناکرێت. لە ناو هەلوومەرجی شەری سێهەمی جیهانیدا بۆ پێکهێنای شۆڕشی ژنان و کوردستان، بۆ پاراستنی شۆڕش و پێشخستی لە دوارۆژی دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی ناویندا ئەمساڵ ببێتە ئەوساڵەی کە ئێمە لەسەر خەتی شەهیدان سەربکەوین."

ساڵی ٢٠٢١ ساڵی تێکۆشانە'

دەربارەی تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢١ ڕۆناهی سەرحەد وتی، " دیلگرتن لە ئیمڕالی  بۆ تێگەیشتن لە سیاسەتی هەر هێزێک دەربارەی کێشەی کورد  و ڕۆژهەلاتی ناوین دیاریکەرە. گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی بە بڕیاری ناتۆ ئەنجامدرا، کردەوەکان لەسەر ئیمڕالی قوورستر و گرانتر دەبن. ئەم کردەوانە دوژمنایەتی دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە لە دژی گەلی کوردە. پێوەندی بە سیاسەت و بڕیاری ئامریکا و هێزە هەگەمۆنەکانەوە هەیە کە خەریکن شەڕی جیهانی سێهەم لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا دەست پێدەکەن."

ڕۆناهی ئەوەی خستەڕوو کە بە شەڕی جیهانی سێهەم  کێشەی کوردستان  و ڕۆژهەڵاتی ناوین زۆرتر کاریگەری لەیەک بکەن و وتی، "  لەلایەک قڕکردنی ئەرمەنییەکان بۆ یەکەمجار لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە بەفەرمی دەناسرێت، لەلایەکی تروە بریاری لەدژی سێ سەرکردەی شۆرشگێڕی کوردستان دەدات، لە ٢٣ی نیساندا ئەمری هێرش بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەدات .ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە بۆ لەناوبردنی گەلی کورد سوورن. پەدەکە بە ئاشکرا بەشداری ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری باشووری کوردستان دەبێت. ئەو ئۆپەراسیۆنە داگیرکاریە کە لەساڵی ٢٠١٠ دەستیپێکردووە، بەرەبەرە بەرفراوان دەبێت، دەخوازن گەریلا لەناوبەرن، بەم شێوەیە پەدەکە بکەنە تاکەهێزی بەردەنگ و لە شەڕی هەرێمیدا بەکاری بهێنن.

لە داگیرکاری باشووری کوردستان هاوکات لەگەل هەوڵدان بۆ تەسفیەی پەکەکە ، یەکێکی تر لە پلانەکان  ئامادەکاری بۆ دەستێوەردانی سەربازی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانە و قڕکردنی کوردانە. لە سەرتاسەری سنووری نێوان ئێران و عێراق هێزی جێگیر دەکەن. ئەم هێرشە تەنیا لە سەر تەڤگەری ئازادی کوردستان نییە ، بەلکوو ئامانج لەناوبردنی هەرێمی کوردستان و ئەزموونی خۆسەری دیموکراتیکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

لە شەڕی جیهانی سێهەمدا نەخشەی هەرێمەکە سەرلە نوێ دادەرێژڕێتەوە. دەسەڵاتداری فاشیستی ئەردۆغان ئەم راستییە دەبینێت و هەوڵ دەدات دەرفەتێک بەدەست بهێنێت. هەوڵ دەدات تورکیا بخاتە خزمەتی سیاسەتەکانی داگیرکاری ئیمپڕیالیست و بەم شێوەیە بۆ قڕکردنی کوردان پشتگیری وەربگرێت و لەسەر دەسەڵاتداری بمێنێتەوە."

ڕۆناهی سەرحەد بەبیری هێنایەوە کە لە شەڕی جیهانی سێهەمدا  ئەردۆغانی فاشیست بەردەوام باسی ئارمانجی ٢٠٢٣ دەکات و وتی، " بۆ ئەوە هاوسەنگی جهیانی سەدەی  ٢١ی کوردان رەچاو نەکرێت، وەک سیاسەتی لەناوبردن  پلانی قڕکردنی کوردان لە هەر چوارپارچەی کوردستان بەرێوە دەبات. دوای شەری جیهانی یەکەم کە نەخشەی جیهان دەستنیشانکرا ، کەس حیسابی بۆکورد نەکرد. لە دوای هەر سەرهەڵدانیک کوردان بە خوێنرێژانەترین شێوان سەرکوت کران. بە تەڤگەری پەکەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئەو چارەنووسە گوڕا."

ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک لە کۆتاییدا یەکی گوڵان ڕۆژی جیهانی کرێکاری لە گەلان، ژنان، کرێکاران و ڕەنجدەران و هەموو مرۆڤایی پیرۆزکرد.

ک-ش