بۆ شەرمەزارکردنی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لە چەمچەماڵ چالاکی ئەنجامدرا
لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی شەرمەزارکرا.
لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی شەرمەزارکرا.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی باشوری کوردستان ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەوانی ناوچەکە، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بە چەکی کیمیایی شەرمەزار کرد.
لە چالاکیەکەدا وێنەی ئەو گەریلایانەی کە بە چەکی کیمیایی شەهیدکران بەرزکرایەوە و راگەیەندراوێکی خوێندرایەوە. لە راگەیەندراوەکەدا داواکرا کە گەلی کورد لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی هێزەکانی گەریلا بەکار دەهێنێت، هەڵوێستی جددی پیشان بدرێت.
ف.ق