بە ڤێدیۆ.. لە شێلادزێ لە بارەگای سوپای تورکی داگیرکەر درا

فەرماندەیی یەکەی تۆڵەى شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ رایگەیاند، لە شاری شێلادزێی باشوروی کوردستان لە بارەگای سیریی دەوڵەتی تورک-یانداوە و لە ئەنجاما ٣ سەرباز کوژراون و ٢ تانکیش تێکشکێنراون.

فەرماندەیی یەکەی تۆڵەى شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ رایگەیاند، "لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١دا لە کاتژمێر ١٢:٠٠دا لە شارۆچکەى شیلادزێ لە باشووری کوردستان لە بارەگای سیریی دەوڵەتی تورکی نامەرد و بکوژی گەلەکەمانیان داوە".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "لەو چالاکییەدا ٢ مووشەک یەک لەسەر یەک نرا بە بارەگەکەوە و ٢ تانکی سوپای تورک تێکشکێنران و ٣ سەربازی تورکی داگیرکەری ناو تانکەکان کوژران و ٥ سەربازی دەورووبەری تانکەکانیش بریندار بوون. دەوڵەتى تورک بە درۆ رایگەیاندووە، سەربازێکیان کوژراوە و ٢ سەربازیشیان بریندارە".

فەرماندەییەکە رایگەیاندووە، "ئەو چالاکییە لە ساڵیادی شەهادەتی فەرماندەی گەورەمان شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ و بۆ یادی ئەو ئەنجامدراوە".

ژ.ت