هێزەکانی گەریلا لە زۆر شوێنەوە بۆ ئەوەى بەشداری لە هەڵمەتی دژ بە هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک دا بکەن بەرەو بەرەکانی شەڕ رێککەوتوون. چەند وێنەیەک لەو گەریلایانە بڵاودەکەینەوە، کە بەرەنگاری داگیرکەریی دەوڵەتى تورک دەبنەوە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١دا لە دژی ناوچەکانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئۆپراسیۆنی داگیرکەریی دەستپێکردووە. هێزەکانی گەریلا لە دژی ئەو هێرشە داگیرکەرییە "هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس" و "هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور"یان دەستپێکردووە.
وێنەى بەشێک لەو گەریلایانە، کە بەشداری ئەو هەڵمەتانە بوون بۆ بەرەنگاربوونەوەى هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە کامێرای ئێمە تۆمار کراوە...
ژ.ت