"بێ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر نابن"

نوسەر و چاودێری سیاسی حەسەن جودی سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان وتی: "بی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کێشەی کورد چارەسەر نابێت، بێ چارەسەری کێشەی کورد کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر نابێت، لەبەر ئەوە دەبێت تێکۆشانی جیهانی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بکرێت".

دەربارەی مێژووی پیلانگێڕی لە سەدەی بیستەم لەسەر گەلی کورد پیلانگێڕی ١٥ شوبات وەک درێژە پیلانگێڕیەکان و هەوڵەکانی قڕکردنی گەلی کورد، نوسەر و شرۆڤەکاری سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە هاوکات یەکێکە لەو کەسانەی لە نزیکەوە ڕێبەر ئۆجەلانی دیتوە نزیکەی ٧ مانگ لەگەڵی ژیاوە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فوراتی(ANF) قسەی کرد و لەسەر ئەو باسانە نرخاندنی گرینگی کرد.

حەسەن جودی سەرەتا تیشکی خستە سەر میژووی پیلانگیری لە کوردستان لە سەدەی بیستەم و تی:" پیلانگێڕی مێژوویکی دوورو درێژی هەیە لە کوردستان، کاتێک گەلی کورد هەوڵیداوە هەبوونی خۆی، زمان و فەرهەنگی خۆی بپارێزیت، ڕوو بە ڕووی پیلانگێڕی داگیرکاری  دووژمنەکانی بۆتەوە بۆ ئەوەی ئەم گەلە لە ناو ببرێت، پیلانگێڕیەکانیش لە ئاستی  نێودەوڵەتی هەرێمی بەێکەوە بەستراونەتەوە، ئەگەر ئێمە زۆر دوور نەڕۆین لە سەدەی بیستەم بە دواوە ئاستی پیلانگێڕیەکان چڕترو  پڕتر بوونە، گەورەترین پیلانگێڕی لەو سەدەیە بەرامبەر گەلی کورد کراوە ئەویش ڕیکەوتنامەی لۆزانە."

جودی دەربارەی ناوەڕۆکی ڕێکەوتنمای لۆزان بەم شێوەیە دوا:" لە ناوخندا ڕێکەوتنامەی لۆزان بڕیاری لەناوبردنی گەلی کوردبوو، تا ئاستێک لە چوار پارچەی کوردستان پێکیان هێنا، کاتێک سیستەمی داگیرکاری جیهانی لە سەرەتای سەدەی بیستەم سیستەمی دەوڵەت نەتەوەی لەسەر ناوچەکە سەپاند بەرامبەر گەلی کوردیش شەش پرۆسەی دەستپێکرد کە دەکاتە ناوەخنی ڕێکەوتنامەی لۆزان.

پرۆسە قڕ کەرەکانی سیستەم  بەم شێوەیەن

* نکۆڵیکردن لە گەلی کورد و نابیت لە هێچ ڕێکەوتنامەی پرۆتۆکۆڵیکی نێونەتەوەیدا بوونی هەبێت.

* دەبێت لە ڕووی جەستیەوە کۆمەڵکوژ بکرێت، بەم شێوازە کۆمەڵکوژی دۆڵی زیلان، هەڵەبجە و  ئەنفال پێکهات و جیاواز لەوەش بە دەیان سەدان کۆمەڵکوژی تریشیان کرد.

*  قڕکردنی کلتوری بەرامبەر گەلی کورد پەێرەوکرا، بە شێوازیک زمان، جلوبەرگ، فەرهەنگ و بیرکردنەوە بە کوردی قەدەغەکرا، بۆ ئەوەی ئەگەر گەلی کورد بە قڕکردنی جەستەیش کۆتای پێ نەیەت لە ڕووی کلتوریەوە قڕ بکرێت.

*  سیاسەتی کۆچپێکردنی کوردان، لەو چوارچێوەیە بە سەدان هەزار کوردیان لە ناوچەکانی خۆیان کۆچ پێکرد بۆ شارە گەورەکەنای وەک ئەستمبووڵ، ئەنقەرە و ئەزمیر بۆ ئەوەی گەلی کورد لە خاکی خۆی دوور بکەنەوە لە شارە گەورەکان بیتوێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا شار و گوندەکانی کوردستانیان سوتاند.

*  پارچەکردنی گەلی کورد، بە شێوازیک گەلی کوردیان پارچە پارچە کردوە بۆ ئەوەی نەینە لای یەک بەپێچەوانەوە بەڵکوو ببنە دووژمنی یەک.

*  سیاسەتی بێکارکردن و بێ ئێشکردنی هاوڵاتیانی کورد، بۆ ئەوەی کەسایەتی کوردان بشکێنن و ڕەزیلی بکەن ئەوە سیاسەتەیان پەێرەو کردوە."

"پەکەکە پرۆسەکانی لۆزانی ڕاگرت"

دەربارەی ڕۆڵی پەکەکە لە مێژووی تێکۆشانی گەلی کورد و جێاوازەیەکانی لەگەڵ بزاڤەکانی تری کورد ئەو شرۆڤەکارە بەم شێوەیە نرخاندی کرد:"لە ماوەی سەد ساڵ ئەو شەش پرۆسەیە بە بەردەوامی بەرامبەر گەلی کورد جێ بە جێدەکرێت، لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو گەلی کورد زۆر سەرهەڵدان و شۆرشیکرد بۆ ئەوەی ئەو شەش پرۆسەی کە بەرامبەر گەلی کورد جێ بە جێدەکرا ڕابگرێت، بەو سەرهەڵدانانە کورد توانی لە سەدەی بیستەم بمینێتەوەو خۆی ڕابگرێت، بەڵام لە بەتەواوەتی نەیتوانی سەرکەوێت چونکە پیلانەکان زۆر چربوون، بەڵام کاتێک پەکەکە لەسەرەتای حەفتاکان دەستی بە تێکۆشان کرد کاریکرد بۆ ئەوە پێش لەو پیلانانە بگرێت و ئەو پیلانانەی ڕاگرت."

"پەکەکە قەدەری شومی گۆری"

جودی تێشک دەخاتە سەر ئەو گۆرانکاریانەی کە پەکەکە لە قەدری کورد کردویەتی دەلێت:" ئەو مێژوویەی کە وەق قەدەرێکی شوم بەسەر گەلی کورد سەپێنرابوو بۆ ئەوەی گەلی کورد قڕ بکرێت پەکەکە لە دژی وەستایەوە وەک گەلی کوردی بوژانەدەوە، ئەوەی پەکەکە جێا دەکاتەوە لە تێکۆشانەکانی تری گەلی کورد ئەوەیە، پەکەکە و گەلی کورد بە پێشنەگی و فکرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ توانی پێش هەموو شتێک تێگەشیتنی لۆزان و پارچە کردنی کوردستان لە ئەقڵی گەلی کورد بسرێتەوە، بۆ ئەوەش دەتوانین بڵێن تێکۆشانی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ لە بنچینەدا تێکۆشانێکی دژە لۆزانیە، بەو واتایەی ئەو بڕیارەی لە چوارچێوەی لۆزان درابوو کە دەبێت گەلی کورد قڕ بکرێت و پارچە بکرێت پەکەکە و بە پێشەنگی ڕێبەر ئاپۆ ئەو بڕیارەی ڕاگرت و لە ناویبرد."

لە درێژە باسەکەی باسی ئەو هەوڵە دەکات هێزە نێو دەوڵەتیەكان لە دژی پەکەکە و ڕێبەر ئۆجەلان گرتیانە بەر:" لەبەرامبەر هەوڵەکانی پەکەکە هێزە نێو دەوڵەتیەکان لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەی کە کوردستانیان داگیرکردبوو گەیشتنە ئەو ڕێکەوتنەی کە چی دەبێت با ببێت دەبێت ئەو تێکۆشانە کوردستانیە ئەو تێکۆشانە جیهانیە ڕابگرن، لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هەموو گەمە و یاریەکانی هێزە سەردەست و جیهانیەکانین تێکدا، دەوڵەتان کێشەی کوردیان وەک کارت لەبەرامبەر یەکتر بەکار دەهێنا بەڵام ڕێبەر ئاپۆ هەموو ئەو گەمەیەی تێکدا ئەو کارەتەی لە هەموو هێزەکان ستاندەوە ڕادەستی گەلی کوردیان کردەوە پەکەکە و کورد بوونە خاوەن قەزیەکە و تێکۆشانێکی گەورەیان کرد."

"ڕێبەر ئۆجەلان خاوەن سیاسەتێکی سەربەخۆ بوو بۆیە پیلانگێڕیان لە دژی کرد"

ناوبراو وتیشی:" لە بنچینەدا پەکەکە و ڕێبەر ئۆجەلان خاوەن سیاسەتێکی سەربەخۆبوو، دەوڵەتان هەرچیان کرد نەیانتوانی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ بۆخۆیان بەکار بێن و بیکەنە کارت لە دژی لاینێکی تر بەڵکوو بەپێچەوانەوە تا دەهات پەکەکە وەک لافاوێک گەشەی دەکرد و تا دەهات گەورەتر دەبوو، بۆیە دەستیان کرد بە پیلانگێڕی لە دژی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ، پێش هەموو شتێک  بە کۆمەڵێک تۆمەت کە پەکەکە ئاگای لێ نیەوە و نەیکردەوە   پەکەکە-یان خستە لیستی تیرۆرەوە، بۆ نموونە: ئۆلف پاڵما کە بەهەوڵێکی ئیستێغباراتی میتی تورکی، سی ئائای ئەمریکی و ساپای سویدی کوژرا خستیانە ئەستۆی پەکەکە، دوای ٣٢ ساڵ دەوڵەتی سوید بۆ خۆی ئیحترافی کرد کە پەکەکە هیچ پەێوەندی بە کوشتی ئۆڵف پاڵمەوە نیە، ئێ خۆ هەر بەو تۆمەتە پەکەکە خرایە لیستی تیرۆرەوە، واتا پەکەکە لەسەر کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بەنەما خرایە لیستی تیرۆرەوە. "

"بە شێک لە هێزە نۆکەراکان بەشداربوون لە پیلانگێڕی"

دەربارەی بە کرێگیراو نۆکەرانی کورد کە بەشداریان لە پیلانگێڕی کردوە جودی دەڵێت:" بەو شێوەیە پیلانگیرەکان لە دژی پەکەکە بەردەوامبوو، ئەو شەڕانەی هێزە کوردیەکانی باشوری کوردستان لە ساڵانی ٩٢،٩٥،٩٧،٢٠٠٠ لە دژی پەکەکە کردیان بۆچی بوو؟ بێگومان هەموو لە چوارچێوەی پیلانگێڕیبوون، گەلێک هەوڵدرا گەلیک پیلانگێڕی لە شام و لوبنان لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەرێوەچوون هەمووشی لە چوارچێوەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بوون، دواهەمین هەوڵ ئەوەبوو لە ٩ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٨ ویستیان لە ڕیی پیلانگێڕیک ڕێبەر ئاپۆ لە ناوبەرن و تەسفیەی بکەن، هۆکارەکان چیبوون کە دەیانەویست ڕێبەر ئاپۆ تەسفیە بکەن؟ هۆکار ئەوەبوو کە سیستەمی جیهانی دەیانەویست دەستێوەردانێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن و فۆرمێکی نوێی پێبدەن بەڵام گەلی کورد لە دەرەوەی بەرانامەو پیلانەکانی ئەواندابوو کوردێکی ئازاد هەبوو لە دەرەوەی پیلانەکانی ئەوان کاریدەکرد بە پێشەنگی ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبەر ئاپۆ هەم ڕێبەرێکی کوردستانی بوو هەم ڕێبەرێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بوو، بە شێوازێک ڕێبەرێکە تەسلیم نابێت، ڕێبەرێکە خاوەن فکر و فەلسەفەی خۆیەتی لە هەمووشی گرینگتر ئەوەبوو ڕێبەر ئاپۆ خاوەن ئەڵتەرناتیڤی خۆی بوو، بۆیە سیستەمی جیهانی ڕێبەر ئاپۆی وەک ئاستەنگێک بۆ پرۆژەکانی خۆی دەبینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. "

پیلانگێڕی لە لایەن کێ ئەنجام درا؟

دەربارەی ئەوە دەوڵەتانەی ڕۆڵیان هەبوو لە پیلانگێڕی تیكشە خستەسەریان وتی:"پیلانگێڕی لە لاین زیاتر لە سی دەوڵەت ئەنجامدرا کە هەندێکیان لە ئاسیا و ئەفریقان، هەندێکی تریان لە ئەورپا و ئەمریکان، جێاواز لەوانەش هەندێک نۆکەری کوردیش تێدا بەشداربوون، بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٩٨ ڕێکەوتنێک کرا بە ناوی ڕێکەوتنی واشنتوون، بەشێک لەو ڕێکەوتنە تایبەتە بە تەسفیەکردن و بێگاریگەرکردنی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ، ئەوەش دەبێتە سەرەتای پیلانگێڕی ١٥ شوبات کە لە کۆتایەکانی ساڵی ١٩٩٨ دەستی پێکرد و لە ئەنجامدا لە ١٥ شوباتی ساڵی ١٩٩٩ ڕێبەر ئاپۆ تەسلیمی تورکیا کرایەوە."

بۆچی ڕێبەر ئاپۆ تەسلیمی تورکیا کرایەوە؟

لە درێژەی نرخاندەکانی وتیشی:" لە ڕاستیدا  تورکیا کەمترین ڕۆڵی هەبوو لەو پیلانگێڕیەدا ئەسەڵەن لەو کاتەدا ئەجەوید دەیگوت:" ئێمە نازانین بۆچی  ئۆجەلانیان تەسلیم ئێمە کردۆتەوە" لە ڕاستیدا بۆ ئەوەبوو تورکیا زیاتر بکەنە ژێر رکەیفی خۆیانەوە، زیاتر تەسلیمی وەر بگرن، لەبنچینەدا دەتوانین بڵێن تورکیان کرێ بەو پیلانگێڕیە، هاتنە سەر دەسەڵاتی ئاکەپە و ئەردۆغانیش  بۆ ئەوەبوو کە قۆناغەکانی تری پیلانگێڕی تەواو بکات، بۆیە ئەردۆغان هەر لەسەرەتادا وتی:" من شەریکی پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمریکام، ئەو پرۆژەیە کە ناویان نابوو (پرۆژەی ڕۆهەڵاتی نوێ) مەبەستیان چێبوو؟ لە بنچینەنەدا ئامانج ئەوەبوو کە ئاکەپە ڕۆڵ و ئەرکی پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناوبەرێت، بەڵام لە ئەنجامدا لە دوای ٢٠ ساڵ ئەوە دەرکەوت ئەوەی لە ناو دەچێت و ئەوەی هەڵدەوەشێتەوە ئەکەپە و ئەردۆغانە نەک پەکەکە و بزافی ئازادیخوازی گەلی کورد، بە پێچەوانەوە خەریکە دەوڵەتی تورکیا هەڵدەوەشێتەوە. "

هۆکاری کێشە و ئاڵۆزیەکانی ئەمرۆی ڕؤژژهەڵاتی ناوەڕاست چیە؟

جودی باس لە چارەسەری کێشەی ڕۆژهەلاتی ناوەراست کردو وابەستەی کرد بە کێشەی کوردەوە و دەڵێت:"ئەمرۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێشەیەک هەیە کە پێ دەگوترێت کەێشەی کورد، نوێنەری ئەو دۆزەش ڕێبەر ئۆجەلانە، بۆیە هەر دەوڵەتەیك کە دەیەوێت لە وڵاتەکەیدا ئاشتی و ئارامی هەبێت، دەبێت دەست بەجێ کار بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان بکات، چونکە بێ ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان کێشەی کورد چارەسەر نابێت، بێ چارەسەری کێشەی کورد کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش چارەسەر نابێت، ئەوە بۆتە ڕاستی و دیفاکتۆ هەموو کەس ئەوە دەزانێت، هەر دەوڵەتێک دەیەوێت ببێتە هێز لە ڕۆژەڵاتی ناوەڕاست دەبێت دۆزی کورد کە ڕێبەرەکەی ئۆجەلانە  بە ئەساس بگرێت. "

سیستەمی ئیمراڵی كێ لێی بەرپرسیارە؟

ئەو شرۆڤەکارە باسی لەو دەوڵەتانە کرد بە پرسیارین لە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد و وتی:" سیستەمی ئێمراڵی بە پلەی یەکەم ئەورپا، کۆنسەی ئەورپا و ئەمریکا لێی بەرپرسیارە، بە پلەی دووم تورکیا لێی بەرپرسیارە، کاتێک ئەمرۆ لە ئیمراڵی ئەشکەنجە و گۆشەگیری بەرێوە دەچێت، کۆنسەی ئەوروپا، ئەمریکا و CPT  لێی بەر پرسیارە هەموو کەس دەبێت ئەو ڕاستیە بزانێت، چونکە ئەوان کێشەی کوردیان دروست کردوە لەسەرەتای سەدەی بیستەم، ئەوان ڕێبەر ئۆجەلانیان ڕادەستی تورکیا کردوە ئەوان ڕێبەر ئۆجەلانیان گۆشەگیر کردوە، بۆیە ئەوان بەر پرسیارن لە ژیان و گیانی ڕێبەر ئۆجەلان."

بۆچی ڕێبەر ئۆجەلان کەسیتیەکی جیهانیە؟

جودی ڕاوەستەی لە سەر کەسایەتی ڕێبەر ئۆجەلان دەکات و بە کەسایەتیکی جیهانی بەناوی دەکات بەم شێوەیە درێژەی پێدەدات:" ڕێبەر ئۆجەلان ڕاستە کوردە بەڵام خاوەن تێزیكی جێهانیە، لە ئیستادا بە دەیان زانکۆ و کە سایەتی جیهانی لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجەلان لێکۆلێنەوە دەکەن و دەنوسن، بۆیەوە مانەوەی ڕێبەر ئۆجەلان لە زیندان پەڵەیکی ڕەشە بە نێوچەوانی دیموکراسیەکەی ئەمریکا و ئەورپا کە  بانگەشەی بۆ دەکەن، پەڵێکی ڕەشە بە نێوچەوانی تورکیا و ئەمریکاو هەموو ئەو دەوڵەتانەی کە لە پیلانگێڕەکەی سەر ڕێبەری گەلی کورد بەشداربوون. "

"تێکۆشان لە پێناو ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان ئەرکێکی جیهانیە"

لە کۆاتی قسەکانیشی جودی وتی:"تێکۆشان لە پێناو ڕێبەر ئۆجەلان بۆ کوردێک ئەرکێکی نەتەوەییە، بۆ مرۆڤێکی خاوەن ئەخالاق ئەرکێکی ئەخالاقیە، بۆ سیاسەت مەدرایکی و کەسایەتێکی دیندار ئەرکێکی ئەخلاقیە بۆ هەموو مرۆڤایەتیش ئەرکێکی جیهانی و وێژدانیە، یانی دیموکراسی لە جیهان بێ واتایە کە تێکۆشەر و بیرەمەندێکی وەک ڕێبەر ئۆجەلان لە زینداندا بێت، هەموو دیموکراسی و بانگەشی ئازادی ئەورپا ئەمریکا لە ژیر پرسیاردایە کە ڕێبەر ئۆجەلان لە زینداندایە، چۆن دەکرێت بیرمەندێکی وەک ڕێبەر ئۆجەلان لە زیندادا بێت و دەوڵەتێکی وەک تورکیا یاخود ئەورپا بانگەشەی ئازادی و دیموکراسی بکەن ئەوە شتێکی  بێ واتایە و لەگەڵ دیموکراسی ناکۆکە."

ژ.ت