بافڵ تاڵەبانی: گەلی کورد دڵسۆز و خەمخۆرێکی راستەقینەی لەدەستدا
سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و دەڵێت: " گەلی کورد دڵسۆز و خەمخۆرێکی راستەقینەی لەدەستدا".
سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و دەڵێت: " گەلی کورد دڵسۆز و خەمخۆرێکی راستەقینەی لەدەستدا".
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر لەو نەخۆشخانەی کە تێیدا چارەسەری وەردەگرت، کۆچی دوایی کرد، بەم بۆنەیەوە سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
لە پەیامەکەدا دەڵێت: " بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری بەڕێزیان و پارتی دەم و هەموو ئەو تێکۆشەرانە دەکەم، کە لە خەمی ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەی کورد دان بە دیالۆگ و گفتوگۆ."
هەروەها لە درێژەدا دەڵێت: " سری سوورەیا ئۆندەر کەسایەتییەکی دیار و دڵسۆزی گەلی کورد بوو، کە لە چەند قۆناغێکدا داکۆکیکاری ڕاستەقینەی مافەکانی گەلەکەمان بوو، هەموو هەوڵێکی بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بوو لە باکووری کوردستان و تورکیا، لەدەستدانی بەڕێزیان جێگەی داخە و گەلی کورد دڵسۆز و خەمخۆرێکی راستەقینەی لەدەستدا".
لەکۆتاییدا دەڵێت: " لە خوای گەورە داواکارین رۆحی بەڕێز سری سوورەیا ئۆندەر بۆ هەمیشە شادبێت و ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت".