بارهەڵگرێکی فاشیستەکانی ئاکەپە سووتێنرا

نەبەدەهە بارهەڵگرێکی خانەوادەی کلچ کە ئەندامی فاشیستی ئاکەپەن و کاری سیخوڕی دەکەن، سووتاند.

شۆڕشگێرانی یەکینەی سینان دەرسمی نەبەدەهە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەو و ئاماژەی بەوەدا، ٢٩ی نیسان ئەندامانیان بارهەڵگڕێکی فاروق کلچ سەرۆکی رێکخستنی ئاکەپەی مێردین و عەلی کلچ کە لەدژی شۆڕش کار دەکات لەسەر رێگەی مێردین و دێرک قۆسەر سووتاندووە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری تۆڵەی سینان دەرسیم ئەندامی کۆمیەتی بەڕێوەبەری نەبەدەهەدا، چالاکیەکانیان لەبەرانبەر سیخۆڕ و نۆکەران لە کوردستان بەردەوام دەبێت، هەر کەسێک سیخوڕێ و نۆکەری دەکات دەبێتە ئامانجی ئەوان و وتی، "لە هەموو جێگەیەک و هەموو رۆژێک لەدژی دوژمن چالاکی دەکەین و لەناویان دەبەین."

ف.ق