بارزانی شیفای بۆ جەلادیکی کورد خواست

نێچرڤان بارزانی شیفای چاکبوونەوە بۆ ئەردۆغان دەخوازێت کە دەستی سورە بە خوێنی دەیان هەزار کورد.

ئەردۆگان سەرۆکی دیکتاتۆری تورکیا دوێنی لە توێتیکدا ڕایگەیاند کە خۆی و ئامینەی هاوژینی توشی کۆرنای نوێ جۆری ئۆمیکرۆن بوونە، لە کاردانەوێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە توێیکدا دوعای شێفای خێر بۆ ئەردۆغان دەکات.

ئەو شیفا، دوعا و پاڕانەوەیەی بارزانی بۆ ئەردۆغان لە کاتێکدایە ئەو سەرۆکە دیکتاتۆرەی تورکیا دەستی بە خوێنی هەزاران هاوڵاتی کورد سورە و تا ئێستاش بەردەوامە لە کۆمەڵکوژ کردنی گەلی کورد.

دەربارەی ئەو جۆرە کەسایتیە کوردانەی کە هەمێشە لەبەرامبەر دووژمن خۆیان بەکەم دەبینن وەک خوڵام بۆ دووژمنی کوردان کار دەکەن، ڕێبەری گەلی کورد بەرێز عەبدوڵا ئۆجەلان لە یەکێک لە هەڵسنگاندنەکانی دەڵێت:" کوردی کۆیلە لە  هەر ئاستێکدا بێت با ببێت هەر عاشقی جەلادەکەی خۆیەتی."

 ڕ.ح