هەڵۆکانی زاگرۆس بێ پسانه‌وه لێیاندان: ٣٧ داگیركه‌ر سزادران
هەڵۆکانی زاگرۆس له چه‌كی قورسه‌وه تا سابوتاژ، نیشانشكێنی و هێرشبردنه‌سه‌ر گورزی قورسیان له داگیركه‌راندا. له‌و چالاكیانه‌دا ٣٧ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران.
هەڵۆکانی زاگرۆس له چه‌كی قورسه‌وه تا سابوتاژ، نیشانشكێنی و هێرشبردنه‌سه‌ر گورزی قورسیان له داگیركه‌راندا. له‌و چالاكیانه‌دا ٣٧ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "له دژی هێرشی داگیركاری به‌رفراوانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی ئاڤاشین و زاپ، چالاكی به‌هێزی هێزه‌كانمان بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامن. هێزه‌كانی گه‌ریلامان له شه‌ڕی چوار رۆژی رابردوودا له چه‌كی قورسه‌وه تا تاكتیكی سابوتاژ، له نیشانشكێنیهوه تا هێرشكردنه‌سه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن زۆر تاكتیكی شه‌ڕیان له‌ناو یه‌كدا خسته‌به‌رچاو. به تایبه‌تی به شێوازی شه‌ڕی تیمی گه‌ریلا له گۆڕه‌پانه‌كه بڵاوبوونه‌وه و زۆر جار رێگرییان له هه‌وڵه‌كانی سوپای تورك گرت كه ده‌یویست داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانه‌كه جێگیر بكات. له شه‌ڕی گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێ‌دا ئه‌وه ئاستێكی گرنگ نیشان ده‌دات.
له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس‌دا له چالاكی هێزه‌كانی گه‌ریلاماندا كه به پێرفۆرمانسێكی به‌رزی شه‌ڕ ئه‌نجامدراوه به گشتیی ٣٧ داگیركه‌ر سزادراون، ٤یش برینداربوون.
زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی گه‌ریلا به‌م جۆره‌ن:
"له هه‌رێمی زاپ:
٢٠ی نیسان كاتژمێر ١٢:٢٠ له گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێی چیاڕه‌ش، هێزه‌كانمان چوونه سه‌ر ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ده‌یانه‌ویست به‌ره‌و شاخی روبار بچن و به چالاكی ئاراسته‌كراوی گه‌ریلا لێیاندان. تیمی گه‌ڕۆكی گه‌ریلای پرۆفیشناڵ، به شێوازی لێدانی هه‌ڵۆ له ماوه‌یه‌كی كورتدا داگیركه‌رانیان پرش و بڵاوكرد. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا كه له نزیكه‌وه له دوژمن درا ١٣ داگیركه‌ر سزادران، دوو داگیركه‌ریش برینداربوون. هێزه‌كانمان چوونه سه‌ر ته‌رمی ٧ داگیركه‌ر و به بێ زیان چالاكیه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهێنا.
١٧ی نیسان كاتژمێر ١٣:٠٠ داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا به هه‌لیكۆپته‌ر خۆیان له گۆڕه‌پانی به‌رخودان له چیاڕه‌ش جێگیر بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانمان به به‌هێزی لێیان دان. له ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان لانیكه‌م ٢ داگیركه‌ر سزا دران.
١٧ی نیسان به شه‌و داگیركه‌ران ویستیان به هه‌لیكۆپته‌ر خۆیان له شاخی جه‌هه‌ننه‌م جێگیر بكه‌ن و هێزه‌كانمان له داگیركه‌ران هاتنه ده‌ست. له ئه‌نجامی هاتنه‌ده‌ستی به‌هێزی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران ناچار بوون بكشێنه‌وه.
١٨ی نیسان كاتژمێر ٠٧:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش هێزه‌كانمان به شێوازی هێرش و نیشانشكێنی له سه‌نگه‌رێكی داگیركه‌رانیاندا كه ٦ داگیركه‌ری تێدابوون. له‌و چالاكیه‌ی هێزه‌كانماندا ٥ داگیركه‌ر سزادرا، سه‌نگه‌رێك و چه‌كێكی بی كه‌ی سی له‌ناوبران. هه‌مان رۆژ له چالاكی هێزه‌كانماندا ٣ داگیركه‌ر سزادران.
١٩ی نیسان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامدا دوو داگیركه‌ر سزادران. هه‌مان رۆژ له كاتژمێر ٢١:٤٠دا و ٢٠ نیسان له كاتژمێر ٠٤:٢٠دا به شێوازی نیشانشكێن دوو جار له داگیركه‌ران درا و دوو داگیركه‌ر سزادران.
١٩ی نیسان له كاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٤:٣٠دا له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش ٢ جار به رێبازی سابوتاژ له داگیركه‌ران درا. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا ٣ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوو.
١٨ی نیسان له كاتژمێر ١٤:٤٠ و ١٧:٤٥دا داگیركه‌ران روویان كرده گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش، هێزه‌كانیشمان دوو جار به سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا شه‌ش داگیركه‌ر سزادران. ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ جارێكی تر به چه‌كی كه‌سی و سوك له داگیركه‌راندرا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهشدا داگیركه‌رێك سزادرا، داگیركه‌رێكیش برینداربوون.
١٩ی نیسان كاتژمێر ١٤:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ هێزه‌كانمان له دوو قۆڵه‌وه به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا كه هه‌وڵیان ده‌دا بچنه ناو سه‌نگه‌ره‌وه. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا داگیركه‌ران ناچاربوون تاڕاده‌یه‌ك بكشێنه‌وه.
١٩ی نیسان له هه‌رێمی زاپ گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌هید شاهین، ئه‌شكه‌وتی برینداران، چیاڕه‌ش، شاخی روبار، شه‌هید دونیا، شاخی جهههن و شاخی روبار له‌لایه‌ن بنكه‌سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به ده‌یان جار به كاتیوشا و به فڕۆكه‌ی شه‌ڕیش ٢٦ جار بۆردومان كران.
١٩ و ٢٠ی نیسان له هه‌رێمی زاپ شاخی به‌هار، شاخی ئێف ئێم و ده‌وروبه‌ری گوندی سه‌رگه‌لێ ١٧ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له نێوان ١٩ی نیسان و ٢٠ی نیسان له هه‌رێمی مه‌تینا گۆڕه‌پانی سه‌ری مه‌تینا، شاخی هه‌كاری و گۆلكا له‌لایه‌ن بنكه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا و به فڕۆكه‌ی شه‌ڕیش ١٣ جار بۆردومان كرا".
هـ . ب