بەبۆنەی ٤ ی نیسانەوە سیمینارێک لە شەنگال ڕێکخرا

بەبۆنەی ٤ ی نیسان ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، سیمینارێک لە شەنگال ڕێکخرا، دووپاتکرایەوە ٤ ی نیسان ڕۆژی ژیانەوە گەلانی بندەست و ئازادیخوازە.

بەبۆنەی ٤ ی نیسان ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پێشەنگایەتی تاژێ و کۆمیتەی پەروەردەی خۆبەڕێوەبەریی سیمینارێک لە شەنگال ڕێکخرا، تێدا تیشکخرایە سەر گرنگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلانی چەوساوەی جیهان و دووپاتکرایەوە پێویستە تێکۆشان مەزنتر بکرێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لە سیمینارەکەدا ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەیی شەنگال قاسم شۆڕش و ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ دایە شەمۆ ڕەمۆ قسەیان کرد.

قاسم شۆڕش ڕایگەیاند ٤ ی نیسان ڕۆژی ژیانەوەی گەلانی بندەستە و گوتی: "٤ ی نیسان ڕۆژێکی مانادارە، ڕۆژی شەرەفە، ئەو ڕۆژەیە کە ڕێبەر ئاپۆ چاوی بەڕووی جیهاندا کردەوە، سەرەتای سەردەمێکی نوێی بۆ هەموو گەلانی ئازادیخواز کردەوە، ڕۆژێکە بۆ وەستانەوە دژی کۆیلایەتی".

پاشان دایە شەمۆ تیشکی خستەسەر سیاسەت و پیلانگێڕییە قێزەونەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی جڤاکی ئیزدی و هۆشداری دا بە گەل دەربارەی سیاسەتی شەڕی تایبەت.

دواتر سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندرا و سیمینارەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" سیمینارەکە کۆتایی هات.